كوروته باڵاكان مانده‌گرن
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان، عومه‌ر جه‌بار، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه كه ئه‌وان له‌ئه‌مرۆ، دووشه‌ممه‌وه له‌ناو باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی كورتهباڵاكاندا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌مانگرتن له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
عومه‌ر جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا مانگرتنه‌كه‌یان درێژه‌ی ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی حكومهتو لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی حه‌وت رۆژه بەمەستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بەشێک لەکەمئەندامان كه له‌لایه‌ن گروپی كه‌مئه‌ندامانه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرێت، له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان، مانیان لەخواردن گرتووه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان راشیده‌گه‌یه‌نێت، \"ئێمه‌ش مرۆڤین، كوردین، هۆشیارین، تێكۆشهرین، له‌هه‌موو شتێك‌دا له‌ئێوه ده‌چین، به‌ڵام له‌جه‌سته‌دا كهمو كورتیمان هه‌یه، ئه‌مه‌ش سروشت والی لێ كردووین، به‌ڵام له‌خۆشه‌ویستی كورد‌و كوردستان له‌پێش ههموتانهوهین، 18ساڵه داواده‌كه‌ین كه گوێمان لێ‌بگرن ، هاوارده‌كه‌ین، بمان بینن، به‌ڵام به‌داخه‌وه نامانبیننو گوێمان لێ ناگیرێت\"".
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان له‌هه‌شت خاڵدا داواكارییه‌كانیان خساۆتهروو:
1. یاسایی كه‌م ئهنداوكورتهبالاَوخاوهن پێداویستی تایبه‌ت به‌زوترین كات هه‌مواربكرێته‌وه.
2. دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته جێ بوون بۆكورتهبالاَكانی كوردستان یاخود پێ دانی زه‌وی.
3. زیادكردنی هاوكاری مانگانه لهسهدوپهنجا هه‌زاردیناره‌وه بۆپێنج سه‌د هه‌زاردینار.
4. دامه‌زراندنی كورتهبالاَ له‌هه‌موو شوێنودامودهزگاوفهرمانگه كانی حكومه‌تی ههرێمو پشكی ته‌واومان هه‌بێت به‌بڕیاری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆكچوكوری كورتهبالاَی خوێندهوارونهخوێندهوار.
5. پێدانی سلفه‌و پێشینه‌ی تایبه‌ت كه‌له(15000000)پانزه ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت بۆباشتركردنی گوزه‌رانی كورتهبالاَ.
6. به‌خشینی پیشینه‌ی هاوسه‌رگیری بۆكورته‌باڵاكان كه‌هه‌ردووكیان (ژن‌وپیاو) كورتهباڵابن له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا
7. پاراستنی تهندروستیوچارهسهركردنی كورتهبالاَبێ به‌رامبه‌ر
8. به‌چاودێری ته‌واوه‌وه،له‌گه‌ڵ كارئاسانی بۆخوێندنی كورته‌باڵاكان له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن هه‌تا ده‌گاته زانكۆكان.
-awene"
