سبهی پەرلەمان بە ئامادەبوونی پارێزگاری کەرکووک کۆدەبێتەوە
تارق جەوهەر راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆ(kdp.info) گوتی\" بڕیار وایە بەیانی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی خۆی دەستپێبكاتەوەو یەكەم دانیشتنیش تایبەت دەبێت بە رەوشی ناوچە دابڕێندراوەكانی كوردستان و لەبەر رۆشنایی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەو لەشكركێشییەكانی سوپای عێراق كە بۆتە هۆی نائارامی لە ناوچەکە و بۆ ئەو مەبەستە لە رۆژانی رابردوو وەفدێك كە لەلیژنەكانی ناوەخۆ و پێشمەرگەی پەرلەمان پێكهاتبوو سەردانی پارێزگای كەركووكیان كرد بۆ دەربڕینی پشتیوانی پەرلەمان و خەڵكی كوردستان.
گوتیشی\"" وابڕیارە لەو دانیشتنەدا پارێزگاری كەركووك ئامادە بێت بەمەبەستی گفتوگۆكردن و لێكدانەوەی مەرامەکانی ئۆپەراسیۆنی دیجلە و پێشكەشكردنی کێشەت رەوشەکە بە ئەندامانی پەرلەمان و لەبەرامبەریشدا سەرۆكی فراكسیۆن و هێز و لایەنەكانی پەرلەمان رای خۆیان دەربڕن و ئەگەری ئەوەش هەیە لە كۆتاییدا راگەیەنراوێك بڵاوبكرێتەوە."
