سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردی سوریا كۆده‌بێته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، شاندی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردی سوریا به‌وردی باسیان له ره‌وشی سوریا به گشتی و ره‌وشی كوردی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی كرد و پابهندبوونیشیان به رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه كه له مانگی ته‌مموزی رابردوو هاته مۆركردن و ته‌ئكیدیشیان له‌وه‌كرده‌وه كه به یه‌كریزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌توانن مافی گه‌لی كورد له سوریا بێننه‌دی.
سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی كورد له سوریا دووپاتكرده‌وه له پێناو گه‌یشتن به ماف و داخوازییه‌كانیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا پارێزگاری له یه‌كێتی و یه‌كریزی خۆیان بكه‌ن و رێ له هه‌ر هه‌ڵوێستێك بگرن كه ببێته مایه‌ی تێكچوونی ئه‌و یه‌كریزییه .
