وه‌زیر كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق: ململانێیه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت
دیندار دۆسكی، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا به (گوڵان) ی راگه‌یاند: ململانێیه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كه له‌ناوچه دابرِێنراوهكان له‌نێوان حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته‌وه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت نه‌ك هێوركردنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌م بارگرژی و هه‌ڵكشانی ململانێیه لهلێدوانهكاندا به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تی له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه سه‌ر به‌لیستی مالیكین كه لێدوانه‌كانیان توندوتیژی و هه‌ڵكشانی پێوه‌دیاره ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش جموجوڵه‌كانی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی دیجله لای هه‌مووان ئاشكرایه كه تا ئێستاش هه‌ر به‌ره‌و بارگرژی و كۆكردنه‌وه‌ی هێز ده‌چێت و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆڵی له‌هه‌ڵكشانی ئه‌و بارگرژی و ئاڵۆزییه هه‌یه.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق زیاتر گوتی: بارگرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێم مه‌سه‌له‌یه‌كی نوێ نییه، به‌ڵكو ره‌هه‌ندی سیاسی و ده‌ستووری و یاسایی هه‌یه، هه‌ربۆیه به‌راوبۆچوونی من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا لهرِێگای چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ئاماده‌یی خۆی دهربرِی تاوه‌كو گفتوگۆ‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چی كهموكورِی و خیلافێك له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی دیمانه‌كه‌ی دیندار دۆسكی بگهرِێنهوه بۆ ژماره 805ی گۆڤاری گوڵان كه سبه‌ی دووشه‌ممه بڵاو ده‌بێته‌وه.
