به فه‌رمانی مالیكی، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌فسه‌ری كورد له فرقه‌ی 12 ده‌گوازرێنه‌وه بۆ خواروو و ناوه‌راستی عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو ریزه‌كانی سوپای عێراق له لێدوانیكی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، به بڕیاری فه‌رمیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ندین ئه‌فسه‌ری كورد دوور خراونه‌ته‌وه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ئێستا ئه‌و كه‌سانه كه دوور ده‌خرێنه‌وه و ده‌گواسترێنه‌وه، بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه له نزیكی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ده‌وام ده‌كه‌ن، واته له فرقه‌ی 4 و فرقه‌ی 12ی هێزه‌كانی سوپای عێراق.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه، زیاتر له 15 ئه‌فسه‌ری كورد گواستراونه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له به‌شی هه‌واڵگریی فرقه سه‌ربازییه‌كان ده‌وامی فه‌رمی ده‌كه‌ن.
