جێگری سەرۆكی پەرلەمان: ئەگەری تەقینەوەیەكی خراب بەڕێوەیە لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا
عارف تهیفور، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق لە دیمانەیەكی تایبەتدا بە (گوڵان) ی راگەیاند: ئەم پرۆسەی ئۆپەراسیۆنە لەسەر داوای مالیكی دامەزراوەو بۆیە پشتگیری لە مالیكی دەكەن لەو مەسەلەیەدا، ئەمە خاڵێكە كە مالیكی كاری بۆ كردووە تا ماددەی 140 ی دەستوور جێبەجێ نەكات، بە ڕاستی دەرئەنجامی ئەمە زۆر ترسناكە، چونكە هەردوو لا ڕۆژ دوای ڕۆژ هێز كۆدەكەنەوەو زیاتر ئەو هێزانەی كە بەرانبەر یەكتر ڕاگیراون لە یەكتر نزیكتر دەبنەوە، بە دڵنیایی ئەگەر ئەمە وا بڕوات ئەگەری تەقینەوەیەكی خراپی لێ دەكرێت.
گوتیشی: ئۆپەراسیۆنی دیجلە شتێكی نادەستوورییەو مالیكی بە ئەنقەست ئەو گرژییە دروست دەكات تا بیكاتە بانگەشەو حەملەو ڕیكلامێكی هەڵبژاردن بۆ خۆی تا هەست و سۆزی عەرەبە سوننەكان بە لای خۆیدا ڕابكێشێت، هەمان كات تا حەددێكی زۆریش توانیویەتی ئەو عەرەبە شۆڤینستەكانی كە لە دەوروبەری كەركوك و حەویجە هەن بەلای خۆیدا ڕابكێشێت.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق زیاتر گوتی: ئومێدەوارم بتوانرێت بە حیكمەتی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی كۆمار چارەسەرێك بدۆزنەوەو لەم وەختەدا ڕێگە بە مالیكی نەدەن، شتێك بقەومێنێ و بەكاری بهێنێت بۆ سوودی خۆی.
- تەواوی دیمانەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە ژمارە 905ی گۆڤاری گوڵان بخوێننەوە كە سبەی دووشەممە بڵاو دەبێتەوە.
