لیستی عێراقییه: سوپای عێراق ده‌توانێت له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا جوڵه بكات
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌لیستی عێراقییه، حه‌یده‌ر مولا، ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، به‌شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، سوپای عێراق، سوپایه‌كی ئیتیحادییه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادانه له‌هه‌موو شوێنێكی عێراقدا جوڵه بكات، به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ش مافی ئه‌وی هه‌یه له‌سنوری هه‌رێمی كوردستاندا جوڵه‌ی پێبكرێت.
زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه دۆخی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌ته‌واوی ئاڵۆزبوه‌و به‌فه‌رمانی نوری مالكی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌دان سه‌ربازو جۆره‌ها چه‌كی قورس ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كراوه، له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌و ناوچانه جێگیركراون‌و له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان به‌رامبه‌ر یه‌كتر.
به‌ووته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیستی عێراقییه، كێشه‌كانی ئێستای نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بون‌و خراپی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا.
حه‌یده‌ر مولا وتیشی، هه‌ره‌شه‌كان به‌زمانی چه‌ك له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا نییه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیستی عێراقییه پێشیوایه كه بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و ناوه‌ند كۆتایی به‌كێشه‌كان دێنێت، ناوبراو رونیشیده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌و دوو لاینه‌دا هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقدا له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی لیستی عێراقییه له‌كاتێكدایه كه لیستی عێراقیه له‌پێشه‌وه‌ی لایه‌نه سه‌ره‌كیه نه‌یاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی - زیاتر له‌كه‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانیدا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرا - و ره‌وتی سه‌در كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ گه‌یشتن به‌میكانیزمێكی گونجاو بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی.
-ئاوێنە
