په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: یه‌كرِیزی ماڵی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ته‌كه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامه
فاتیح دارئاغایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به (گوڵان)ی راگه‌یاند: له‌مه‌سه‌له‌ی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و مه‌زهه‌بیه‌كان داناوه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی میلله‌ته‌كه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه ، به‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانه‌كه‌شمان پارێزراو ده‌بێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌لای ئیسلامی زیاتر گوتی: ئاشكرایه په‌رله‌مانی عێراق سه‌نگی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه نێوانگیری بكات له‌نێوان لایه‌نه‌كان ، چونكه په‌رله‌مان پێكهاته‌ی لایه‌نه‌كانه، به‌لاَم له‌رووی سیاسییه‌كه‌یه‌وه كه ئوسامه نوجێفی كه‌سایه‌تییه‌كه سه‌ر به‌لیستێكی گه‌وره‌ی وه‌ك لیستی ئه‌لعێراقییه، پێده‌چێت بۆ هێوركردنه‌وه باردۆخه‌كه كاریگه‌ری هه‌بێت ، به‌لاَم بارودۆخه‌كه نه‌به‌سه‌ردانی ئوسامه نێجێفی و چه‌ندین سه‌ردانی دیكه‌ش ئاسایی نابێته‌وه.
فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هیوركردنه‌وه‌ی باردۆخه‌كه و به‌گه‌رخستنی توانای په‌رله‌مان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی باردۆخه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كیان ئاماده‌كردبوو كه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا بیخوینه‌وه، به‌لاَم خویندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه به بیانووی جیاواز ریگه‌ی پێ نه‌درا، سه‌باره‌ت به‌و بیانووانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هێنراوه، په‌رله‌مانتار فاتح دارا ئاغا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به (گوڵان)ی گوت: له‌ئاماده‌كردنی ناوه‌رِۆكی به‌یاننامه‌كه‌دا راو بۆچوونی زۆربه‌ی كوتله سه‌ره‌كیه‌كانمان وه‌رگرت ، كه هه‌ر هه‌موویان رازی بوون به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه جگه له‌كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌یاننامه‌كه پوخت و هاوسه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، به‌لاَم قوسه‌ی سوهه‌یل جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه سه‌ره‌تا ئه‌و له‌و كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بوو و دواتریش كه ئوسامه نوجیفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هات به‌پاساوی ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌رِوات بۆ یه رِێگریان له‌خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان كرد.
