خانه‌قین: شه‌ش چه‌كداری عه‌ره‌ب هاوڵاتییه‌ك ده‌كوژن
ئه‌فسه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی خانه‌قین، رائید یوسف داراخان، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو له‌ناوچه‌ی ناودۆمانی قه‌زای خانه‌قین شه‌ش چه‌كدار كه به‌زمانی عه‌ره‌بی قسه‌یانكردووه، ده‌چنه سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب‌و له‌نزیك ماڵه‌كه‌یدا كه‌سه عه‌ره‌به‌كه ده‌كوژن‌و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی جێ‌دێڵن.
رائید یوسف وتیشی، كه‌سه كوژراوه‌كه ناوی (غ، ئ،ئ)و له‌هۆزی نعێمییه‌و له‌دایكبوی ساڵی 19970یه‌و تائێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و كاره رانه‌گه‌یه‌ندووه‌و بكوژه‌كانیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.
