په‌رله‌مانتارى نه‌رویژ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌

په‌رله‌مانتارى نه‌رویژ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌
24ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى كردنى په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپا له‌به‌جینۆساید ناساندنى گه‌لى كورد شاندێك له‌په‌رله‌مانتاران ونوینه‌رى حیزب ول ایه‌نه‌سیاسیه‌كانى ولاَتى نه‌رویژ سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدیان كردوله‌مۆنۆمینتى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن فازیل به‌شاره‌تى به‌رپرسى نوسینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و گۆران ئه‌دهه‌م قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌و نوینه‌رى دام وده‌زگا حیزبى وحكومیه‌كان و كه‌س وكارى شه‌هیدان پیشوازیان لێكراو دواتر به‌شه‌كانى مۆنۆمینته‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌نجه‌ دزه‌یى به‌رِێوه‌به‌رى گشتى له‌وه‌زاره‌تى شه‌هیدان وكاروبارى ئه‌نفالكراوه‌كان له‌وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردكه‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان هه‌وڵه‌كانى بۆ زیاتر به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی گه‌لى كورد ئه‌نجامدراو چرِتر كردۆته‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات له‌رێگه‌ى په‌رله‌مانتارانى ولاَته‌ ئه‌وروپیه‌كانه‌وه‌ وبانگێشتكردنیان بۆكوردستان تاله‌نزیكه‌وه‌ به‌چاوى خۆیان راستى روداوه‌كان ببینن بۆناساندنى به‌جینۆساید كردنى گه‌لى كورد.
Top