نوجێفی گه‌یشته هه‌ولێرو دوایین پێشنیازی مالیكی ده‌داته بارزانی
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (خه‌ندان) فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ، سكرتێری رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: روون‌و ئاشكرایه هاتنی نوجێفی بۆ لای بارزانی به نوێنه‌رایه‌تی كوتله سیاسییه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بووه‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه كه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه دابڕێنراوه‌كان خراونه‌ته‌گه‌ڕ.
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پێشنیازی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم خسته‌ڕوو، كه بریتی بوو له‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ رێكه‌وتنی پێش ساڵی 2009، كه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، هه‌روه‌ها بارودۆخه‌كه هێوربكرێته‌وه\".
ده‌باغ هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمیشی ئاشكراكرد‌و وتی: \""لای خۆشییه‌وه بارزانی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی كرد‌و پێشنیازی ئه‌وه‌ی كرد، كه گفتوگۆكان له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقی ده‌ستپێبكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به شێوازێكی ئاشتیانه‌وه ناوچه‌كه له ئه‌گه‌ری توندوتیژی دوور بخه‌نه‌وه."
