وه‌فدێكی نه‌رویژی پالپشتی خۆیان بۆ به‌جینۆساید ناساندنی گه‌لی كورد راگه‌یاند
له‌دیدارێكدا كه سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و ئه‌نفال و جینۆسایدى په‌رله‌مان و راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوان ئاماده‌یبوون.
سه‌رۆكى شانده‌كه خۆشحاڵى خۆیانى به بارى سه‌قامگیرى و ره‌وتى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و ئه‌وه‌ى خسته روو كه هه‌ست به پێشكه‌وتنێكى گه‌وره ده‌كرێ، دواتر ئامانجى سه‌ره‌كى هاتنى شانده‌كه‌ى بۆ هه‌رێم خسته روو له‌پێناو پاڵپشتى كردنى به نێونه‌ته‌وه‌یى جینۆسایدى گه‌لى كوردستان له‌ووڵاتى نه‌رویژ و له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌شیان شارى هه‌ڵه‌بجه و ئاسه‌وارى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه وه‌ك سیمبولى قوربانیدان و هه‌وڵى رژێمى دیكتاتۆرى بۆ جینۆسایدى گه‌لى كورد به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌زموونى په‌رله‌مانى و ره‌وت دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆر حسن محمد سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وێراى به‌خێرهێنان ستایشى ئامانجى كار و هاتنى شانده‌كه‌ى به‌رز نرخاند و پوخته‌یه‌كى مێژوویى له‌باره‌ى شۆرش و راپه‌رین و سه‌رهه‌ڵدانه‌كانى گه‌لى كوردستان خسته روو كه سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ جینۆساید و قڕ كردنى گه‌لى كوردستان له‌لایه‌ن رژێمى به‌عس ده‌درا، به‌ڵام كورد هه‌میشه شێلگێرانه داواى مافه‌كانى كردوه‌و له‌و كاتانه‌ى سه‌ربازانى رژێم به‌دیل ده‌گیران كورد به‌رێزه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كردن به‌تایبه‌ت دواى راپه‌رینى به‌هارى 1991 كاتێ ده‌یان هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانى رژێم كه‌وتنه ده‌ست هێزى پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رى كوردستان،
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌باره‌ى كار و پێكهاته سیاسی و نه‌ته‌وه‌یى و ئاینیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و رێژه‌ى به‌شداربوونى ئافره‌تان بۆ شانده‌كه قسه‌ى كرد و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ره‌وشی عیراقى خسته روو ئه‌وه‌ى راگه‌یاند پێویسته حكومه‌تى به‌غدا پابه‌ندى جێبه‌جێ كردنى ده‌ستور بێت و گفتوگۆ و دیالۆگ شوێنى به‌كارهێنانى هێز و ئه‌و له‌شكركێشیه بگرێته‌وه‌و ئه‌زموونى شكستخواردووى رژێمى دارووخاو دووباره نه‌كاته‌وه.
