نێچیرڤان بارزانی:هیوادارین كێشه‌كان به دیالۆگ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بووه و ئه‌و ساردی و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی ڕه‌وانده‌وه كه كه‌وتبووه په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولاوه. هه‌روه‌ها داكۆكی له سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی باش و به‌تین له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێیه‌كی گرنگه و په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی و هاوكاری له بواری وزه‌دا بۆ هه‌ردوولا سوودبه‌خشه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سه‌ردانی د.سه‌عیدلوو جێگری سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان به سه‌رتای قۆناغێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له قه‌ڵه‌م دا و ڕوونی كرده‌وه كه هه‌ردوولا له سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاكییه ئابوورییه‌كان و هاتنی ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییانه‌ی له ئاستی جیهاندا كار ده‌كه‌ن و كاران بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون و وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له میانی كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی بازرگانی و ئابووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا كراون، ڕاسپارد.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ووزه و ئابووریی ئاتلانتیك كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاتلانیتكهوه له ئه‌سته‌نبول ڕێكخرا و ڕایگه‌یاند له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كه له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێوه چوو، داكۆكی له سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی و گرتنه‌به‌ری ئه‌و میكانیزمانه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر ده‌كه‌ن، كراوه‌ته‌وه و گوتی: \"حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چ له ڕووی سیاسی و چ له ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه؛ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا هه‌بێت\"".
دوای ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاسای بودجه‌ی 2013ی هه‌رێمی كوردستانی خسته به‌ر باس و دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و خستنه‌ڕووی چه‌ند تێبینییه‌ك، بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك بۆ داڕشتنه‌وه‌ی یاسای بودجه له ڕووی زمانه‌وانیه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی بودجه، دابمه‌زرێت.
ڕه‌وشی ناوچه دابڕاوه‌كان و ئه‌و پێشهات و ئاڵۆزیانه‌ی له ئه‌نجامی دروستكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجهلهوه هاتوونه‌ته ئاراوه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا ئه‌و شوێنه‌ی جووله سه‌ربازییه‌كان په‌یوه‌ندییان به ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپای عیراقه‌وه هه‌یه؛ هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، به‌ڵام پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ بخرێنه سه‌ر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌وه و سه‌قامگیری و ئارامیی ناوچه‌كان تێك بدرێت، ئه‌مه كارێكی ناده‌ستووریه و مایه‌ی قبووڵ نیه. هه‌روه‌ها هیوای خواست كه كێشه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر ببێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كڕێزیی هێز و لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌رباره‌ی ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی ناوچه دابڕاوه‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رچه‌نده كار و جووله‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی یجله مایه‌ی نیگه‌رانی و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و كۆده‌نگی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یهكڕێزیهی ده‌رباره‌ی پرسه‌كه له ناو هێز و لایه‌نه كوردستانیه‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه، مایه‌ی خۆشحاڵی و گارانتیی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و دهسكهوتهكانیهتی.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی چالاكیه‌كانی ڕووبهڕوونهی توندتیژی دژی ئافره‌تان كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات بكه‌ن. هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه بڕیار درا هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادكردنه‌وه‌ی بیست و پێنج ساڵه‌ی كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زراه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكه‌ن تاكو یاده‌كه به شێوه‌یه‌كی شیاو بكرێته‌وه."
