وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هه‌ندێ هه‌واڵ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئارامی ده‌بێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، لێره و له‌وێ قسه و لێدوانی جیاجیا له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێسته‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌رێم و واقیعی رووداوه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر باری ئارامی هه‌رێم ده‌بێت. بۆیه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه داوا كراوه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان بۆ میدیاكان نه‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یه:
هه‌مووان ئاگادارین كه به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه و به‌زاندنی سنووره ده‌ستوورییه‌كان بارودۆخێكی نه‌خوازراو به‌رۆكی عێراقی گرتووه و هه‌ندێ سه‌ركرده ده‌خوازن به ناڕه‌وا دژایه‌تی كورد و هه‌رێمی كوردستان ببه‌نه قۆناغێكی مه‌ترسیدار و بۆ ئه‌و مه‌رامه په‌نا بۆ زمان و كرده‌ی سه‌ربازی ده‌به‌ن، وه‌ك ئه‌مه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان چه‌ند جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئارادان. دیاره له‌م چه‌شنه بارودۆخه‌دا كه ره‌وشه‌كه ئاڵۆزیه‌كی به‌خۆوه گرتووه، لێره و له‌وێ قسه و لێدوانی جیا جیا له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه، ئێمه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان هه‌ست ده‌كه‌ین هه‌ندێ جار ده‌نگۆ و هه‌واڵی وا بڵاوده‌بنه‌وه كه یان ناته‌واون یاخود زیاده‌ڕۆییان تێدایه و له‌وانه‌یه پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌رێم و واقیعی رووداوه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان بێت كه ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر باری ئارامی هه‌رێم هه‌بێت، بۆیه له روانگه‌ی په‌یوه‌ست بوونمان به‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه سه‌ربازییه‌ی هێنراوه‌ته ئارا به پێویستی ده‌زانین، جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی گه‌له‌كه‌مان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه هوشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگۆ و قسه و لێدوانه‌كاندا بكه‌ن و ده‌زگاو كه‌ناڵه میدیایه‌كانیش بۆ هه‌ر هه‌واڵ و باسێك تایبه‌ت به پێشمه‌رگه پێویسته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌نه سه‌رچاوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تمان له ئه‌رك دایه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم وته‌بێژی فه‌رمی هه‌یه ده‌كرێت ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه بكه‌نه بنه‌مای پشت راست كردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریه‌كانی په‌یوه‌ست به رووداو‌و ره‌وشه سه‌ربازییه‌كان وه هه‌ر لێره‌وه داوا له ته‌واوی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ میدیاكان لێدوان نه‌ده‌ن.
