لیژنه‌ى داكۆكى له‌مافى ئافره‌ت ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى دژى توندوتیژى خێزانى ده‌كات

لیژنه‌ى داكۆكى له‌مافى ئافره‌ت ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى دژى توندوتیژى خێزانى ده‌كات
20ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 20/12/2012 لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت به‌ئاماده‌بوونى گه‌شه‌ دارا سه‌رۆكى لیژنه‌ وسه‌میره‌ گۆران بڕیارده‌رى لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى دژى توندوتیژى خێزانى كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ 25/11/2012 ده‌ست پێبكات، له‌مباره‌یه‌وه‌ لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت كار بۆ ئاماده‌كردنى به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی شایسته‌ به‌شداری له‌و رۆژه‌دا بكات وبریاریشه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ورۆژه‌دا بڵاوبكاته‌وه‌.
Top