به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ رۆژی جیهانی مۆركردنی رێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ
له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان یادی مۆركردنی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵان ده‌كه‌ینه‌وه، كه له 20/11/1989 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دیاری كرا‌و و ته‌واوی به‌نده‌كانی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه كه‌له 54 به‌ند پێكهاتووه ماف و خواست و ئاره‌زووه ڕه‌واكانی منداڵان دێنێته دی و هه‌موو جۆره پێشێلكاری و جه‌ورو سته‌مێك له‌دژی منداڵان قه‌ده‌غه ده‌كات. وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم هاوشان له‌گه‌ڵ به‌ندو پێوه‌ره جیهانیه‌كان و وه‌ك به‌شێك له‌ئه‌ركه‌كانی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵ له‌ڕێگای یاسا‌و رێسای تایبه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و به‌دیهێنانی مافه‌كانیان. بۆ ئه‌مه‌ش ره‌شنووسی یاسای پاراستنی مافه‌كانی منداڵ له (په‌رله‌مانی كوردستان)ه بۆ په‌سه‌ندكردن كه ئه‌م یاسایه گرنگی ده‌دات به دیاریكردنی ته‌مه‌نی منداڵ و گۆڕینی ته‌مه‌نی به‌رپرسیاره‌تی تاوانكاری و گرینگی‌دان به‌دیاریكردنی ته‌مه‌نی كاركردنی منداڵ و بایه‌خدان به‌خوێندن. هه‌روه‌ها له‌رێگای ئه‌م یاسایه‌وه بایه‌خی خێزان و مانه‌وه‌ی منداڵ تیایدا له‌گه‌ڵ بوونی چاودێری كۆمه‌ڵگاو حكومه‌ت بۆ پاراستنی مافه‌كانیان ره‌چاوده‌كرێت. هه‌ر له‌م ره‌شنووسه‌دا گرنگی تایبه‌ت دراوه به‌منداڵی كه‌مئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسوده‌و سه‌ربه‌رزانه به‌سه‌رببه‌ن.
له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ یادی رۆژی جیهانی مۆركردنی رێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رێمی كورستان هه‌وڵی دا هاوشانی وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه هێڵی فریاكه‌وتنی منداڵ به‌ژماره 116 دابنێت، كه‌ئه‌م هێڵه راوێژكاریه و په‌یوه‌ندی كردن به‌ژماره 116 یارمه‌تی منداڵ و دایك و باوكان ده‌دات بۆ هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌ك كه‌رووبه‌روی منداڵ ده‌بێته‌وه، له‌ئێستادا ئه‌م هێڵه له‌پارێزگای هه‌ولێر كارده‌كات و فراوانده‌كرێت بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك. به‌پێی داتا شیكراوه‌كانی هێڵی 116 ده‌ركه‌وتووه گرفتی قوتابخانه به‌رێژه‌ی 55.468 % به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌ڕیزبه‌ندی گرفته‌كانی منداڵ، كه ئه‌م گرفته‌ش به‌پێی په‌یوه‌ندیه‌كان دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند گرفتێك كه‌په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به‌خوێندكارو قوتابی و قوتابخانه.
هه‌ر له‌م ساڵیاده‌دا وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌شاره‌كان چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵان به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی تیمێك له‌توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی رێنمایی و هۆشیاری پێشكه‌ش به‌ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی شار ده‌كرێت و منداڵان هۆشیارده‌كرێنه‌وه بۆ خۆش ویستنی قوتابخانه‌و ماف و ئه‌ركه‌كانیان. له دهۆكیش به‌هه‌مان شێوه به‌ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ و ئاشناكردنی منداڵان به‌مافه‌كانیان ئه‌م یاده به‌رز راده‌گیرێت به‌هه‌مان شێوه له‌شارو شارۆچكه‌كانی تردا.
له‌كۆتایدا و به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مۆركردنی رێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ جه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ منداڵان ده‌كه‌ینه‌وه‌و دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه شان به‌شانی حكومه‌ت ئه‌ركی خێزانیش كه‌متر نیه له‌ئه‌ركی حكومه‌ت بۆ پاراستنی منداڵان. داواش له‌گشت ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه كار بۆ بنه‌ماكانی پاراستنی مافه‌كانی منداڵ ده‌كه‌ن هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی منداڵان له‌كوردستان به‌ره‌و پێشتر ببرێت.
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
20- نۆڤێمبه‌ر-2012
