پۆلیسی فیدراڵی كەوتە ژێر فەرمانی دیجلەوە

 پۆلیسی فیدراڵی كەوتە ژێر فەرمانی دیجلەوە
20ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- لەسەر داوای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە (عەبدولئەمیر زەیدی) پۆلیسی شارۆچكەی دوزخورماتوو كەوتە ژێر فەرمانی ئەو هێزەوە.

(زەیدی) لە نووسراوێكی فەرمیدا داوای كردووە هێزەكانی پۆلیس و سوپای ئەو شارۆچكەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك، لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن.

ئێستاكە پۆلیس ئەو فەرمانەی جێبەجێ كردووە، بەڵام سەرجەم هێزەكانی تیپی 4ـی سوپا ڕەتیان كردووەتەوە.

پۆلیسی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە و فەرماندەیی هێزەكانی دیجلەیش سەر بە وەزارەتی بەرگرییە.

قایمقامی شارۆچكەی خورماتوو (شەلال عەبدول) بە \"هەولێر\"" دەڵێ‌: \""تەنیا پۆلیسی فیدراڵی كەوتووەتە ژێر فەرمانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە و پۆلیسی ناوخۆیی خورماتوو فەرمان لەو وەرناگرێت.\""

ئەو گوتیشی: \""بەڵام هیچ بایەخێك بەو داوایە نادەین و فەرمان لە سەركردایەتیی كورد وەردەگرین، حاڵەتی ئامادەباشیی سوپا و پۆلیسی فیدراڵییش هێندە جێی مەترسی نییە.\"""
Top