هێزى پێشمه‌رگه بیناى قوتابخانه‌یه‌ك چۆڵ ده‌كات
فاروق محه‌ممه‌د لێپرسراوى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى رانیه به (رووداو)ى راگه‌یاند \"دوێنێ 19/11/2012 له شارۆچكه‌ى شكارته سه‌ربه قه‌زاى رانیه هێزى پێشمه‌رگه قوتابخانه‌یه‌ك كه 15 ساڵ بوو له‌لایه‌ن فه‌وجى 2ى بالیسانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان داگیركرابوو راده‌ستى په‌روه‌رده‌كه‌مان كرده‌وه، به ئاماده‌بوونى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت كه پێكهاتبوون له نوێنه‌رانى په‌روه‌رده‌ى رانیه و ناحیه‌ى بێتواته و به‌رپرسى فه‌وجه‌كه\"".
فاروق محه‌ممه‌د گوتیشى \""چه‌ندجارێك داوامان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كردووه بۆئه‌وه‌ى بیناكه چۆڵ بكه‌ن، چونكه زۆر پێویستمان پێ‌بوو بۆ قوتابخانه، به‌ڵام تاوه‌كو وێنێ چۆڵنهكرا\""."
