ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیمێكی پزیشكی ئه‌ڵمانی ده‌باته كه‌مپی ئاواره‌كان له دۆمیز
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌بواری ته‌ندروستیدا بۆ پێنجه‌مین جار و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تیمی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بانگهێشتی كوردستان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كه‌مده‌رامه‌ت و ئاواره‌كان له كامپه‌كانی كوردستان، كه له بواره پزیشكییه‌كاندا پسپۆرِییان هه‌یه، له ئێستاشدا بۆ جارێكی دیكه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری سێ پزیشكی پسپۆرِی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی (ده‌روونی و ددان و نه‌خۆشی گشتی) سه‌ردانی كامپی دۆمیز ده‌كه‌ن و ته‌نها له ماوه‌ی دوو رۆژدا پشكنین و چاره‌سه‌ر بۆ زیاتر له 400 نه‌خۆش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
