19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌كارخستن و راهێنانى پیشه‌یى هه‌ولێر هه‌ڵده‌ستێت به‌كردنه‌وه‌ى خولى راهێنانى پیشه‌یى (به‌یانیان) بۆ ماوه‌ى 4 مانگ به‌خۆڕاى لهپیشهكانى (كۆمپیوته‌ر – درومان – كاره‌با – ساردكه‌ره‌وه – موه‌لیده – لیحام – دارتاشى) بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18 – 45) سالێدایه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووى به‌شداربوونیان له‌م خولانه هه‌یه. با سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌كارخستن و راهێنانى پیشه‌یى هه‌ولێر بكه‌ن له 20/11/2012 تاكو 29-12-2012 .
ناونیشان: هه‌ولێر – رێگاى كه‌ركوك – به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ى مه‌نتكاوه.
تێبینى: هه‌ر به‌شداربوێك رۆژانه 5000 هه‌زار دینار خه‌رجى گیرفان و 2000 هه‌زار دینار هاتوچۆى بۆ خه‌رجده‌كرێت و ژه‌مێك خواردنیشى بۆ دابین ده‌كرێت