خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ حه‌وت پڕۆژه یاسا كرا‌و پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی نۆیه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم په‌سند كرا
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار‌و سه‌عد خالد رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌بریتی بوو له(10) خاڵ، خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای كانزا ناپۆڵاییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه، خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای كانزا پۆڵاییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای باجی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه، خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای كۆمپانیای كوردستانی بۆ كانزاكان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه، خاڵی پێنجه‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای دادنووسه‌كان ژماره 33ی ساڵی 1998 له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه، خاڵی شه‌شه‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای داواكاری گشتی ژماره 159ی ساڵی 1979، خاڵی حه‌وته‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی ژماره 23ی ساڵی 2008ی عیراقی فیدرال‌و هه‌مواره‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق، خاڵی هه‌شته‌می به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕِۆژه یاسای هه‌مواركردنی نۆیه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره 3ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی نۆیه‌میش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕِۆژه یاسای ته‌ملیككردنی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌وتوونه‌ته نێو سنووری شاره‌وانییه‌كانه‌وه، خاڵی ده‌یه‌م‌و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای بڕیاری زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی.
به‌پێی خاڵه‌كانی (1و 2و 3و 4و 5و 6و 7)ی به‌رنامه‌ی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی یاسایی كرد بێته شوێنی تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه‌له‌وحه‌وت خاڵه‌ی به‌رنامه‌ی كاردا هاتوون، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساكان بكرێت، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ره‌خنه‌یان له‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه گرت‌و پێیان وابوو كه‌هه‌ندێ پڕۆژه یاسای تر هه‌ن ئه‌وله‌ویه‌ت‌و گرنگیی زیارتیان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها ده‌بوایه میوانداریكردنی پارێزگاری كه‌ركوك‌و گفتوگۆكردنی بارودۆخی ناوچه دابڕاوه‌كان دوای پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه‌ئێستا له‌و ناوچانه هه‌یه بخرایه‌ته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، چونكه ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مان پێشتر یاداشتێكیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هۆكاری نه‌خسته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و بابه‌تانه‌ی خسته‌ڕوو، سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه‌گرنگن‌و ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: \" ئه‌و پڕۆژه یاسایانه كه‌ناخرێنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كۆده‌نگیی نیشتمانیان له‌سه‌ر نیه، ئێمه نامانه‌وێ وه‌ك هه‌ندێ پڕۆژه یاسای تر كه‌لێره به‌زۆرینه‌وه‌و كه‌مینه په‌سند ده‌كرێن ئه‌و یاسایانه‌ش به‌زۆرینه‌و كه‌مینه په‌سند بكرێن\"".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی پارێزگاری كه‌ركوك-یش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ریاگه‌یاند: \""به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان جیا له‌وه‌زیره‌كان كه‌سی تر ناتوانێت بێت له‌نێو په‌رله‌مان قسه بكات، پارێزگار ناتوانێ بێت له‌نێو په‌رله‌ماندا قسه بكات‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران بداته‌وه\""، هه‌روه‌ك رایگه‌یاند: \"" ئێمه دواتر له‌گه‌ڵ ئێوه ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ ده‌كه‌ین گه‌ر پێویست بوو ئه‌وا ده‌توانین بانگهێشتی وه‌زیری پێشمه‌رگه یاخود وه‌زیری ناوخۆ بكه‌ین بۆ په‌رله‌مان بۆ قسه كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه\"".
پاشان به‌پێی خاڵه‌كانی (1و 2و 3و 4و 5و 6و 7)ی به‌رنامه‌ی كار، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و پڕۆژه یاسایانه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرا‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كران‌و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنیان‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ریان كه‌بریتی بوون له(پڕۆژه یاسای كانزا ناپۆڵاییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه یاسای كانزا پۆڵاییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه یاسای باجی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه یاسای كۆمپانیای كوردستانی بۆ كانزاكان له‌هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای دادنووسه‌كان ژماره 33ی ساڵی 1998 له‌هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای داواكاری گشتی ژماره 159ی ساڵی 1979، پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی ژماره 23ی ساڵی 2008ی عیراقی فیدرال‌و هه‌مواره‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
به‌پێی خاڵی هه‌شته‌می به‌رنامه‌ی كاریش كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕِۆژه یاسای هه‌مواركردنی نۆیه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره 3ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، دوای خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیدا پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه هاته ئاراوه‌و ئه‌م پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا‌و پڕۆژه یاساكه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ مایه‌وه.
هه‌روه‌ك له‌كاتی گفتوگۆكردنی ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاساكه، پێشنیاز كرا كه‌له‌بری ئه‌وه‌ی دوو وه‌زیری هه‌رێم هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی یاساییدا هاتووه بكرێت به‌یه‌ك وه‌زیری هه‌رێم، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه به‌ڵام ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا‌و ماده‌كه به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌له‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی یاساییدا هاتووه به‌وه‌ی كه‌دوو وه‌زیری هه‌رێم هه‌بێت خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
ماده‌ی دووه‌م‌و سێیه‌می پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌باس له‌جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و جێبه‌جێكردنی یاساكه له‌ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیی وه‌قایعی كوردستان ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی خرانه ده‌نگدانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كران، پاشان كۆی پڕۆژه یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
به‌پێی خاڵی نۆیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕِۆژه یاسای ته‌ملیككردنی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌وتوونه‌ته نێو سنووری شاره‌وانییه‌كانه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی‌و دارایی‌و كشتوكاڵ‌و ئاودێری‌و شاره‌وانییه‌كان كرد كه‌بێنه شوێنی تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ماده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه یاساكه‌و راپۆرتی هه‌ر چوار لیژنه‌كه له‌باره‌یانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و وه‌زیری شاره‌وانی-یش سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازی خۆیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ماده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه یاساكه بخه‌نه‌ڕ‌و‌و و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه داڕشتنه‌وه‌یان بۆ بكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بخرێنه دواتر بخرێنه ده‌نگدانه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنیان.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاساكه، دوای خوێندنه‌وی به‌هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و خستنه‌ڕووی رای هه‌ر چوار لیژنه‌و وه‌زیری شاره‌وانی له‌باره‌یه‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی خسته‌ڕوو، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكان‌و نه‌بوونی راپۆرتێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ر چوار لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداری راسپارد تا سبه‌ی سه‌عات (5)ی ئێواره هه‌وڵبده‌ن راپۆرتێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه گه‌ڵاڵه بكه‌ن بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه یاساكه، به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: \""سبه‌ی سه‌عات (5)ی ئێواره درێژه به‌دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین\""."
