لە جوله‌مێرگ 5 سه‌ربازی توركیا كوژران

لە جوله‌مێرگ 5 سه‌ربازی توركیا كوژران
19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له‌ ئه‌نجامی پێكدادانێكدا له‌ پارێزگای جوله‌مێرگی باكوری كوردستان لانی كه‌م 5 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ره‌سمی ته‌ره‌ته‌ له‌ ئه‌نجامی پێكدادانێكدا له‌ نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی جوله‌مێرگ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ 5 سه‌ربازی تورك كوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشی كردوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا سه‌ربازێكی توركیش برینداربووه‌.
پێویسته‌ بوترێت تا ئێستا هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌ كه‌ به‌ باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراوه‌ سه‌باره‌ت به‌و پێكدادانه‌ هیچ زانیاریه‌كی رانه‌گه‌یاندوه‌.
Top