میتی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان به مانگرتنی زیندانییه سیاسییه‌کان چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان کۆبۆته‌وه
به گوته‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه، \""ئاشکرابوونی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له‌لایه‌ن \""بوله‌نت ئارنج\"" جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به‌مجۆره بووه که له لێدوانێکدا گوتوویه‌تی: قه‌یرانه‌که به‌مزووانه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.\""
رۆژنامه‌ی رادیکاڵ له‌سه‌ر زاری \""سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو\"" نووسیویه‌تی: ئه‌م لێدوانه له ئانکارا هیوایه‌کی دروست کرد و ماوه‌یه‌کیشه له ئانکارا باسی ئه‌وه ده‌کرا که \""عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان\"" و \""میت\"" چاویان به یه‌کتر ده‌که‌وێت و هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو ئه‌وه‌یان ده‌گوت که به‌رپرسانی میت له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان داده‌نیشن و دانیشتنه‌که‌ش نه له‌سه‌ر پرسی کورد و نه له‌سه‌ر PKKیه، به‌ڵکو سه‌باره‌ت به مانگرتنی زیندانییه سیاسییه‌کان قسه ده‌کرێت.\""
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: \""به‌رپرسانی میت سێ جار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته دانیشتوونه و له یه‌کێک له‌م دانیشتنانه‌دا یه‌کێک له گه‌وره به‌رپرسانی میت به‌شداریی کردووه و داوای له ئۆجه‌لان کردووه بۆ کۆتایی هێنان به مانگرتنه‌که رۆڵی کاریگه‌ری خۆی بگێڕێت و دوای وه‌ڵامی ئه‌رێنیی ئۆجه‌لان بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ لایه‌نه‌کان، پرۆسه‌که ده‌ستی پێ‌کرد.\""
رادیکاڵ ده‌نووسێت: \""دوای ئه‌مه به‌رپرسانی BDPی لقی دیاربه‌کر داوایان له وه‌زاره‌تی دادی تورکیا کرد بۆ محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان، برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان مۆله‌ت ده‌ربکات که چاوی پێی بکه‌وێت و به‌مشێوه‌یه محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان سه‌ردانی برایه‌که‌ی له ئیمراڵی کرد و په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی به لایه‌نه‌کان گه‌یاند.\"""
