هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی ئێران‌و توركیا ده‌كه‌ن
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی به‌شی كۆچبه‌ران‌و به‌رپرسی به‌شی ئامار‌و پلاندانان‌و به‌رپرسی بانكی زانیاریی نوسینگهكهو به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و دهۆك، به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كۆچ‌و كۆچبه‌ران كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت بهپێكهاتهو شێوازی كاركردنی نوسینگه‌كه‌یان چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره گهڕاوهكانو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌بوونه‌ته هۆی سستیی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه خسته‌ڕوو.
پاشان هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و دهۆك، باسیان له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌دێنه به‌رده‌م راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان‌و هۆكاره‌كانی دواكه‌وتن‌و سستیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه كرد.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌ردوو لیژنه گله‌ییان له‌شێوازو سستیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه هه‌بوو و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی په‌له‌كردن له‌پرۆسه‌كه كرده‌وه‌و چه‌ندین سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازیشیان به‌مه‌به‌ستی كاراتركردنی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی خۆشیان بۆ هه‌موو جۆره هاوكاری‌و پشتیوانییهكو په‌یوه‌ندیكردن به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و رۆتینانه‌ی كه‌بوونه‌ته هۆكاری دواكه‌تنی پرۆسه‌كه ده‌ربڕی.
