لە نیۆیۆرك د. دیندار زێباری وتاری حكومەتی هەرێمی كوردستان پێش كەشی كردو لەگەڵ نوێنەرانی چەندین وڵات كۆبووە
جگە لەمەش ئاماژەی دا بەوەی كە حكومەتی هەرێم بەنوێنەرایەتی سەرۆكی هەرێم هەموو جۆر پشتیوانیەكی پێشكەش بەپەنابەران كردووە سەرەڕای ئەمەش سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕی 10000000 دۆلاری لە میزانیەی حكومەتی هەرێم تەرخان كرد بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانە هەروەها وەزارەتی پەروەردەی ڕاسپاردووە بۆ دابین كردنی قوتابخانە و بابەتی خوێندن بەزمانی عەرەبی و پشت بەستن بە پرۆگرامی خوێندنی سوری هاوكات قبوڵ كردنی قوتابیانی سوری لەزانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان.
لە كۆتاییدا زێباری داوای لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لەنەتەوە یەكگرتووەكان كە پشتیوانی پەنابەرە سورییەكان بكەن بە ئامانجی كەمكردنەوەی نەهامەتیەكانیان هەروەك وەرزی زستان بەڕێوەیە وە ژمارەی پەنابەران بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە
لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ نیۆیۆرك د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوی كەوت بە حامد البیاتی نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراقی فیدراڵ لەنەتەوەیەكگرتووەكان لەنیۆیۆرك.
لەدیدارێكدا باس لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان كرا لەنەتەوەیەكگرتووەكان وە بەشداری پێكردنی ئەو شاندانەی كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لەكۆبوونەوە رەسمیەكان كە لەبارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان دەبەسترێن لە نیۆیۆرك.
لەلایەن خۆیەوە، د. دیندار ئاماژە بەوە دا كە زیاتر رەخساندنی دەرەفەت بۆ ئامادە و بەشداربوونی هەرێمی كوردستان لە كۆڕو كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكان وێنەیەكی ئیجابی دەبەخشێت بە ڕۆڵ و واقیعەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی عێراقی نوێدا. هەروەها ڕایگەیاند كە دوو هۆكاری سەرەكی پاڵنەرن بۆ سەردانەكەی یەكەمیان سازدانی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان و نوێنەرانی ووڵاتانی ئەندام لەنەتەوەیەكگرتووەكان و بەتایبەتی ووڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی لەئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە پەنابەرانی سوریا لە هەرێمی كوردستان كە ڕێژەیان زیادی كردووە بۆ 40000 پەنابەر كە ئەمەش لەكاتێكدا كە كەش و هەوا بەرەوە ساردی و وەرزی زستانە.
و هۆكاری دووەمیان كە لایەنێكی گرنگی سەردانەكەی پێك دەهێنێت ئەویش سازكردنی دیدار و كۆبوونەوەكانە وەكو هەوڵێك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەنەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دۆزینەوەی بڕیارێكی نەتەوەیی سەبارەت بە تاوانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی شاری هەڵەبجە لەساڵی 1988 كە تاوانی بەجینۆساید كردن بوو بەرامبەر بە گەلی كورد وە ئیدانەكردنی بەشێوەیەكی ڕەسمی.
لەلایەن خۆشیەوە، باڵیۆزی عێراق گووتی، نوێنەرایەتی عێراق لەنەتەوەیەكگرتووەكان ساڵانە كاردەكات بۆ بیرهێنانەوەی كارەساتی هەڵەبجە لەڕێگەی هەندێك كاروچاڵاكی كە تیایدا كارمەندانی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان ئامادەدەبن وە ئامادەیی خۆشی ڕاگەیاند لە هاوكاریكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێكانی ئامانجی سەردانەكەی د. دیندار زێباری، هەروەك بەشداری شاندی حكومەتی هەرێمی لەكۆبوونەوەو چاڵاكیەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لەنیۆیۆرك بەگرنگ وەسف كرد كە مەبەست لێی بەدەستهێنانی دەسكەوتی گرنگ بێ بۆ بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و عێراق.
هەر لە درێژەی كارنامەی سەردانەكەیدا بۆ نیۆیۆرك لە رۆژی 12-11-2012 یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە لە بارەگای سەرەكی یوئێن لە نیۆیۆرك لەگەڵ بەڕێز ئەداما دنك جێگر وراوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتی یوئێن بۆ نەهێشتنی تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینوساید كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكدا تیشك خرایە سەر رۆڵی یوئێن لە بواری نەهێشتنی تاوانەكانی جینوساید و دژ بە مرۆڤایەتی و باس لە گرنگی جێبەجێكردنی بناماكانی مرۆڤایەتی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان كرا.
د. زێباری باسی لە ئەزموون و بەسەرهاتە تاڵەكانی كوردی كرد لە ژێر دەسەڵاتی و حوكمی رژێمی بەعس كە چەندین تاوانی گەورە و دژ بە مرۆڤایەتی دژ بە كوردی ئەنجامدا لەوانەش تاوانی هەلەپچە و تاوانەكانی ئەنفال لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو كە بە خراپترین و ناشیرینترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ناوچەكە و سەردەمی نوێدا ئەژمار كراوە و ئەوەی دووپات كردووە كە هەموو بەڵگەكان و چەكە بەكارهێنراوەكان و هەلسوكەوتەكانی رژێمی پێشوو ئەوەی پیشاندەدا كە مەبەست لە تاوانەكانی لەناوبردنی میللەتی كوردە و سرینەوەی ناسنامەی كوردیە هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە هەرێمی كوردستان و دوا بە دوای بە دیهێنانی دیموكراتییەت و ئازادی دوای رووخانی رژێمی بەعس هەوڵ دەدات كە ئەم جۆرە تاوانانە دووبارە نەبێتەوە نەك تەنها دژ بە كورد بەڵكو دژ بە هەموو میللەتانی جیهان و هەر لەم رووەوە هەوڵ دەدات كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دان بنێت بە تاوانەكان كە دژ بە میللەتی كورد ئەنجامدراوە وەك تاوانی جینوساید و دژ بە مرۆڤایەتی.
لە لایەن خۆیە ئاداما دان خۆشحاڵی خۆی دەربری بە ئاستی ئازادی و ڕا دەربرین كە خەڵكانی عیراق بەگشتی و خەڵكی هەرێمی كوردستان بەدەستیان هێناوە بە تایبەتی لە ئاستی سەربەخۆیی و بەدیهێنانی دیموكراتییەت. و باسی لەوە كرد كە ئەو ئەزمونێكی باشی لەسەر رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق هەیە چونكە لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو راپۆرتی تایبەتی لەسەر بارۆدوخی مافی مرۆز لە عیراق ئامادەكرد بۆ یوئێن و گووتی كە زۆر و پەرۆش بوو و داخی كێشا بۆ رووداوەكانی هەڵەپچە و بەسەرهاتەكانی كورد لە ژێر دەستی رژێمی پێشوو و گووتی ئەو هەوڵ دەدات سوود لە ئەزموونە كۆنەكان وەربگریت بۆ بە كارهێنانی لە ئایندەدا.
دواتر هەر لە نیۆیۆرك د. دیندار زێباری سەردانی نێردەی هەمیشەیی روسیای كردو لەلایەن باڵیۆز فیتالی چیركین پێشوازی لێكرا. لە دیدارەكەدا بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەلەفی عیراق لە نێردەی هەمیشەیی روسیا و سلوان سنجاری راوێژكار لە نێردەی هەمیشەیی عیراق د. زێباری باسی لە دوا پێشهاتەكان لە هەرێمی كوردستان كرد بە تایبەتی لە بواری ئەمن و سەقامگیری كە ئەمرۆ بەرقەرارە لە هەرێمی كوردستان كە بووە مایەی خۆسحاڵی ولاتانی بیانی ئەمەش وایكرد كە 25 وڵات تا ئێستا كونسوڵگەری و نوێنەرایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە هاوكات خۆشحاڵی خۆی دەربری كە وڵاتی روسیا هەر لە سەرەتاوە كونسوڵگەری گشتی وڵاتەكەی لە هەرێم كردەوە.
لەلایەكی ترەوە زێباری گووتی كە مەبەست لە سەردانەكەی بۆ نیۆیۆرك دوو لایەن دەگرێتەوە یەكەمیان تایبەتە بە رەوشی پەنابەرانی سوریا بۆ هەرێم كە ژمارەكەیان گەیشتووتە 40000 پەنابەر و هەرێمی كوردستان تائێستا هەموو هەنگاوێكی پێویستی ئەنجامداوە لە رووی پێشوازیكردن و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و پیداویستی زەروری بەبێ ئەوەی هاوكاری لە حكومەتی ناوەندی و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەربگریت هاوكات گوتی كە هەرێم ئیلتزاماتی ئەخلاقی و ئینسانی بەرامبەر پەنابەرەكان هەیە و بەردەوامدەبێت لە هاوكاریكردن و پێشوازیكردنیان هاوكات بێلایەنی حكومەتی هەرێمی لە كێشەكەدا دووپاتكردەوە و گووتی كە هەرێم خوازیارە كە ئوپۆزسیۆنی ولاتەكە ریزەكانیان یەكبخەن و بە شێوەیەكی ئاشتیانە كۆمەڵگایەكی مەدەنی پێكبینن. لەلایەكی ترەوە زێباری گووتی كە ئامانجی دووەمی سەردانەكەی هەوڵدانە بۆ بە دوكیومینتكردنی تاوانەكانی رژێمی پێشوو دژ بە خەلكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ دەركردنی بریار لە نەتەوە یەكگرتووەكان كە تاوانەكان بە تاوانی جینوساید دژ بە مرۆڤایەتی بناسرێنێت كە ئەمەش سوودی بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت تاوەكو ئەم جۆرە تاوانانە دژ بە نەوكانی داهاتوو دوبارە نەبێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە باڵیوزی روسیا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەكەی د. زێباری دەربری و دەستخۆشی لە هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم كرد بۆ دابینكردنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی لە بواری پێشوازیكردن لە پەنابەرەكانی سوریا بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوە كرد كە سوریا لەگەڵ چارەسەری سیاسی ئاشتیانەیە بۆ كێشەی سوریا هاوكات پشتگیری خۆی دەربری بۆ بە دوكیومینتكردنی تاوانەكانی رژێمی پێشوو دژ بە میللەتی كورد و ناساندنی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی ئەم جۆرە تاوانانە دووبارە نەبێتەوە و گووتی كە روسیا هاوكاری و هەماهەنگی پێویست دەكات بۆ گەیشتن بەو ئەنجامە.
