سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێیخۆشبێت شوكروڵلا بابان ده‌كات
خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێیخۆشبێت
شوكروڵلا بابان
سڵاوی خواتان لێ بێت
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ناسراوی كورد شوكروڵلای بابان بێژه‌ری به‌ناوبانگی رادیۆی كوردی تاران و دواتر رادیۆی كوردی كرماشانم پێگه‌یشت.
شوكروڵلا بابان بێجگه له بێژه‌ری خاوه‌ن خامه‌یه‌كی دیار‌و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به پێزه و له بواری توێژینه‌وه و شیعر و وه‌رگێڕاندا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه ، بۆیه كۆچكردنی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و له ناخی دڵیشه‌وه هاوخه‌می خۆم به ئێوه و گشت میدیاكار و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان راده‌گه‌یه‌نم .
خۆتان خۆشبن و هیوادارم له خوای گه‌وره كۆچكردوو به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی بخات و سه‌بوری و دڵنه‌واییش ببه‌خشێته هه‌موو لایه‌ك و له كۆست و خه‌مان به دوورتان بگرێت .
اناللة واناالية را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
18/11/2012
