له‌دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌ماندا باس له‌ئاڵۆزییه‌كانی دوزخورماتو ناكرێت
له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌نیوز، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تارق جه‌وهه‌ر، ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند، له‌دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌یدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ شه‌ش پرۆژه یاسا ده‌كرێت، هاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ی سێ پرۆژه یاسای دیكه‌شه‌وه ده‌كرێت.
له‌باره‌ی تاوتوێكردنی گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای سنوری قه‌زای دووزخورماتوو له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا،
تارق جه‌وهه‌ر وتی، له‌دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێدا گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌به‌رنامه‌ی كاردا نییه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ر كات به‌پێویستی زانی ده‌توانێت دانیشتنێكی نائاسایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ساز بكات.
رۆژی هه‌ینی رابردوو 16-11 شه‌ڕ‌و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا له‌دووزخورماتو دروست بوو، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا‌و نزیكه‌ی 10 كه‌سیش بریندار بوون‌و تائێستاش ره‌وشی ئه‌و ناوچانه هێور نه‌بۆته‌وه.
