وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هه‌ر كارێك دژی كورد بكرێت، پێشمه‌رگه وه‌ڵامی ده‌بێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق، له شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو دروست بوو، له ئه‌نجامیشدا هاوڵاتییه‌ك كوژرا و حه‌وت تریش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی فیدڕاڵی بریندار بوون.
له‌و باره‌وه ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ری خه‌ندانی راگه‌یاندوه: هۆكاری دروستبوونی شه‌ڕه‌كه په‌یوه‌ندی نه‌بووه به مه‌سه‌له‌ی كوردبوون و ناكۆكییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو هۆكاری دیكه بووه.
وتیشی: ئێمه ئومێده‌وارین هه‌موو داواكارییه‌كانی كورد له به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت و پێویست به هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نه‌كات .
چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه به‌ره‌و قه‌زای دووخورماتوو جوڵه پێكراوه.
عوسمان حاجی مه‌حمود، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ر كارێكی نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌و كورد له‌و ناوچانه‌دا بكرێت، ئه‌وا هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدایه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه.
