عەدنان موفتی داوای هەمواركردنەوەی رێككەوتننامەی ستراتیژی دەكات
عەدنان موفتی، سەرۆكی خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و ئەندام مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك روونكردنەوەیەكی نووسیوە كە چەند تەوەرێكی لەخۆ گرتووەو گرنگترین ئەو تەوەرانەش بابەتی \""رێكەوتنی ستراتیژی و پرسی ناوخۆی یەكێتی و دەوڵەتی سەربەخۆ\""یە.
موفتی لەسەرەتای روونكردنەوەی باسی لەوە كردووە كە \"" رای جۆراوجۆری له سه‌ر‌هه‌یه، به تایبه‌تی ( رێکه‌وتنامه‌ی ستراتیجی پارتی و یه‌کێتی ) و پرسی دروستکردنی ده‌وڵه‌ت ، که هێندێکیان به رای من دوورن له بیرکرنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌و ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ بیرکردنه‌وه‌ی ساڵانی شه‌ری ناوخۆ‌و فه‌رهه‌نگی دووبه‌ره‌کی و ئاکامه‌کانی\"".
لەبارەی رێككەوتنی ستراتیژی كەهەردوو لایەنی واژۆكراوی باسی لێوە دەكەن، دەڵێت \"" من ئه‌وه ناڵێم که ئه‌م رێكکه‌وتنه پێویست به هه‌موار کردن ناکات، به‌ڵکو به پێویستی ده‌زانم چونکه بارودۆخی ئیستای کوردستان له زۆر رووەوه جیاوازه\"". گوتیشی \"" له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌ماندا ده‌بێ چه‌ند خاڵێکی بگۆڕدریت\"".
لەبارەی پرسی دەوڵەت ئەو بەرپرسەی یەكێتی رایگەیاند كە \"" ئامانج ویستی هه موو کوردێکی نیشتمانپه‌روره\"". موفتی دەڵێ \"" ئه‌مه پرسیکی فراوان و هه‌مه لایه‌نه، که ده‌کرێت له‌نووسینێکی تایبه‌تدا باس بکرێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیستا به‌لامه‌وه گرنگه بڵێم که ئه‌م ئامانجه ئامانجی هه‌موومانه بێ سازشکردن ، بێگومان پرسی دروستکردنی ده‌وڵەت\"".
موفتی لەبارەی رابردووی هەرێم و مەترسیەكانی شەڕی ناوخۆ روونیدەكاتەوە \""هه‌ر که‌سێک بەرپرس بێت له هه‌ر ئاستێک‌دا نابێت ئه‌سیری رابردوو بێت ، بەڵکو ئاوردانه‌وه ی بۆ مێژوو ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ده‌رس و په‌ند بێت، نه‌ک بۆ ورووژاندنی برینه‌کان بێت، که ره‌نگه ببێته هۆی دووباره‌و سێباره بونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانی پێشوو\"".
ئەوەشی نەشاردەوە كە \""ده‌زانم هێشتا ماوه‌که ته‌نیا به رێکكه‌وتنێک، ئه‌گه‌ر ناویشی ستراتیژی بێت، لا‌په‌ڕه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌بیربکرێته‌وه\"". هەروەها گوتی \"" ئەو رێككەوتنە دوای زیاتر له 120 کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو (م.س) بووه\""."
