ئێران 27 چالاكوانی كورد لەسێدارەدەدات

ئێران 27 چالاكوانی كورد لەسێدارەدەدات
17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- بڕیارە ئەمرۆ حكومەتی ئێران 27 چالاكوانی سیاسی كورد بەتومەتی جۆراوجۆر لەسێدارەی بدات، سیاسەتمەدارێكی كورد لەبارەی ئەو پرۆسەیەوە ئاماژەی بەوەداوە \" دەبێت ئەو تاوانە شەرمەزار بكرێت ء پێویستە هەموو پارچەكانی كوردستان پشتگیری لەكوردی رۆژهەڵات بكەن\"".

دكتۆر مەحمود عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لەپەیامێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە كە \"" رژێمی تاران بریاری داوە لە رۆژی 17/11/2012 دا 27 چالاکەوانی سیاسی کورد بەتاوانی جۆراوجۆر لە سێدارە بدات بێ دادگایی کردنی یاسایی و کراوە\"".

لەلایەن خۆیشیەوە ئاژانسی هەواڵی فارس لەسەر زاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاویكردووەتەوە كە چەندین \""سیخورو تومەتبار\""یان دەستگیركردووە، بەنیاز بوونە كاری \"" تێكدەرانە بكەن ء سەر بەدەزگایەكی هەواڵگری رۆژئاوایین\"". ئەو ئاژانسە ئەوەشی باسكردووە كە \"" تیرۆریستەكان ویستوویانە لەپارێزگای خوزستان ئاسایشء ئارامی هاووڵاتیان تێكبدەنء كار لەسەر وزەی ئەو شارە بكەن\"".

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەی بەوەشداوە \"" ئێمە لە کاتێکدا کە بەتوندی ئەم تاوانە شەرمەزار ئەکەین داوا لە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لەهەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەش دەکەین کە شەرمەزاری بکەن و پشتگیری کوردی رۆژهەلات بکەن\"".

مەحمود عوسمان ئەوەشی گوتوە \"" داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین کە فشار بخاتە سەر رژێمی ئێران بۆ ئەوەی ئەم لەسێدارەدانانە ئەنجامنەدرێن وە دان بەمافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵات بنێت\""."
Top