جه‌لال تاڵه‌بانی: گرنگه ده‌رگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا بكرێته‌وه
تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه، گرنگه ده‌رگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا بكرێته‌وه، له‌و روه‌وه روونیكردۆته‌وه كه مه‌سعود بارزانی له‌هه‌ولێر پێی وتووه، \""ته‌نها یه‌ك پیاو ده‌توانێت ئه‌م ده‌رگایه بكاته‌وه، ئه‌ویش ئۆجه‌لانه، ته‌نها ئه‌و پیاوه‌ی كه له‌به‌ندیخانه‌یه، ده‌توانێت ئه‌وانه‌ی شاخ بێنێته‌وه خواره‌وه\"".
دوای رفاندنی لە 15/2/1999 لە كینیا‌و زیندانیكردنی لە دوورگەی ئیمرالی، ئۆجەلانی تەمەن 63 ساڵ حوكمی زیندانی هەتاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق گفتوگۆیه‌كی خۆی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ رۆژنامه‌ی میلییه‌ت ده‌گێرێته‌وه له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه‌و ئه‌وه‌ده‌خاته‌روو كه \""ساڵی پار له‌كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاوم به‌ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌وت، پێم وت، په‌كه‌كه هاتنه لای من، وتیان كه ئاماده‌ن چه‌ك فڕێ بده‌ن، دوومه‌رجیان هه‌بووه بۆ ئه‌مه، یه‌كێكیان لێبوردنی گشتی‌و ئه‌وی تریان دووباره پێناسه كردنه‌وه‌ی هاوڵاتی بوونه له‌ده‌ستوورداو لابردنی ده‌سته‌واژه‌ی تورك له‌ناویدا\"".
به‌ووته‌ی تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه لێبوردنی گشتی ئاسان نیه، هێشتا كۆمه‌ڵگه ئاماده نیه بۆ ئه‌مه، ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی به‌تاڵه‌بانی وتووه كه \""من نه‌ته‌وه‌په‌رست نیم، به‌ڵكو موسوڵمانم\"".
هاوكات جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌خشه رێگایه‌كی پێنچ خاڵی ده‌خاته‌روو بۆ هاتنه خواره‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌شاخ، له‌نه‌خشه‌رێگاكه‌دا پێكهاتووه، باشكردنی ره‌وشی ئۆجه‌لان له‌زیندان، ئه‌مه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، له‌دوومدا زیندانی ناو ماڵ، له‌سێهه‌مدا لێبوردن، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی ئاگربڕێكی راسته‌قینه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌ی میلیتانه‌كانی په‌كه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری توركیا‌و پێناسه‌یه‌كه‌ی نوێی هاووڵاتی بوون له‌توركیاو دواجاریش لێبوردنی گشتی."
