پێشمەرگە چاوەڕوانی بارزانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیجلە

پێشمەرگە چاوەڕوانی بارزانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیجلە
15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەكی ئەمنی راگەیاند وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، پلانێكی بەرەنگاربوونەوەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە داڕشتووەو چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ ئەنجامدانی ئەو بەرەنگاربوونەوەیە.

ئەو سەرچاوەیە كە ئامادەنەبووە ناوی بڵاوبكرێتەوە بە(ئەلسومەریە نیوز)ی گوتووە \"ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان ئاماژە بەوە دەكەن وەزارەتی پێشمەرگە پلانێكی نهێنی بەرگری داڕشتووە\"". ئەوە سەرچاوەیە روونیشیكردەوە پلانەكە پێكهاتووە لەوەی هێزی پێشمەرگە 10 قۆڵەوە بەرەنگاری جموجۆڵەكانی ئۆپەراسیۆنی دیجلە ببنەوە. ماڵپەڕەكە بڵاوكردووەتەوە كە سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە كە ئەو هێزانە لەدەوروبەری \"" ناوچە جێناكۆكان\""، جێگیر كراونء بۆ هەر پێكدادانێكیش ئەو هێزانە چاوەڕوانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانن.

گووتویەتی \"" پلانەكە بەسەر فەرماندەییەكانی لیواكانی دابەشكراوە كە لە پارێزگاكانی دیالەو كەركوكء موسڵ دابەشكراون\"".

هەر ئەمرۆ نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق هۆشدارییان دایە هێزی پێشمەرگە لەوەی هیچ كارێك نەكەن ببێتە هۆی دروست بوونی ململانی. لە نووسینگەكەی مالیكی ئەوەش هاتووە كە \"" پێویستە سەرجەم یەكەكانی سوپا ئاگادار بن لەبەرامبەر هەر ئیستفزازێكی سەربازی بەرامبەریان دەكرێت لەو ناوچانەی كەتێكەڵی پێكهاتەییەو پابەندی سەرجەم رێنماییەكمان بن\"".


-رووداو"
Top