حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساڵى تازى كۆچى پیرۆز ده‌كات

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساڵى تازى كۆچى پیرۆز ده‌كات
15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- به‌ بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچیى 1434 و كۆچى شكۆدارى پێغه‌مبه‌رى خودا موحه‌ممه‌د (د.خ)، گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى موسڵمانانى كوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م یاده‌ پڕ شكۆیه‌ ببێته‌ مایه‌ى خێر و خۆشى و ئاشتى و ئارامى بۆ هه‌موو لایه‌ك و په‌یامى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌یى بگه‌یه‌نێته‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تى.

به‌و هیوایه‌ى ساڵى تازه‌ى كۆچى، بۆ گه‌لى كوردستان و عیراق ساڵى سه‌ركه‌وتن و ئاوه‌دانى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى باشتر و خۆشگوزه‌رانى بێت. له‌م بۆنه‌یه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندیى خۆى به‌ كاركردن و هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامى له‌پێناو به‌دیهێنانى داوا و هیوا و خواسته‌كانى هاووڵاتیانى كوردستان له‌پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و دابینكردنى خۆشگوزه‌رانى بۆ كوردستانیان، دووپات ده‌كاته‌وه‌.

دووباره‌ سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچیتان پیرۆز وهه‌موو ڕۆژێكتان هه‌ر شادى و كامه‌رانى بێت.

سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان


14/11/2012
Top