14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ سایتى KRG فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند كه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تێكى فه‌رمیى ئه‌نجومه‌نى ئاتلانتیك، به یاوه‌ریى شاندێكى فه‌رمى، به‌شدارى له چواره‌مین كۆڕبه‌ندى ووزه و ئابووریى ئه‌نجومه‌نى ئاتلانتیك ده‌كات كه ڕۆژانى 15 – 16ى ئه‌م مانگه له شارى ئیسته‌مبول له توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى: بڕیار وایه له میانه‌ى ئه‌م كۆڕبه‌نده‌دا دانیشتنێكى تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له بوارى ئابوورى و ووزه له ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندى ووڵاتانى به‌شداربوو، ساز ده‌كات.