بارزانی: پێویستە پەکەکە و تورکیا چەکەکانیان بێدەنگ بکەن
بارزانی لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی میللیەتی تورکیایی كە دوێنێ سێشەممە بڵاو كراوەتەوە، سەبارەت بە مانگرتنی زیندانیانی باکوور کە پێی ناوەتە ٦٤ رۆژیەوە ڕایگەیاند \"پێویستە کۆتایی بەو چالاکییە بھێندرێ لەبەر ئەوەی گەیشتووەتە قۆناغی مردن، بۆیە پێویستە حکوومەتی ئانکارایش وەڵامێکی ئەرێنی لە بارەیەوە ھەبێت\"".
بارزانی باسی لە نەخشەرێی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا کرد و رایگەیاند \""پێویستە بۆ ئەو ئامانجە ھەردوو لایەن ئاگربەست رابگەیەنن و چەکەکانیان بێدەنگ بکەن.\""
هەروەها دەربارەی رۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری PKK گوتی \""ئۆجەلان دەتوانێ لە بەرقەرارکردنی ئاشتیدا رۆڵی خۆی بگێرێت، چونکە تا ئێستا پەکەکە بە ئۆجەلانەوە گرێدراوە\"".
سەرۆکی ھەرێم لە کۆتاییدا دەڵێت، ھەر کاتێ پێویست بێت ئەو ئامادەیی ھەیە بۆ ناوبژیوانیی پەکەکە و کۆماری تورکی ."
