سه‌رۆك وه‌زيران پێشوازى له شاندێكى ئێران ده‌كات
له ديدارێكدا كه به‌رپرسانى په‌يوه‌ندارى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلامى و كارسازانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى ئابوورى و بارزگانى و دۆزينه‌وه‌ى ميكانيزمى گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌نجام و ڕاسپارده‌كانى كۆنفرانسه‌كه و ئاسانكاريى زياترى هه‌ردوولا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و له‌به‌رچاوگرتنى كواليتى كه‌لوپه‌ل و كاڵا هاورده‌كراوه‌كان گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا و داكۆكى له سه‌ر نه‌هێشتنى ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م كارى بازرگانى و لادانى سستى و ڕۆتينى ده‌روازه سنووريه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى كاره‌كان، كرايه‌وه.
له ديداره‌كه‌دا بڕيار درا كه ئه‌و ليژنه هاوبه‌شه‌ى هه‌يه و سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه ده‌كات، له كۆتايى كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌و خاڵ و تێبينيانه‌ى ده‌رباره‌ى كۆسپ و گرفته‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه بكاته ڕاپۆرتێك و به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن، لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان ڕاسپێردرێن بۆ ئه‌وه‌ى به‌دوادچوونى جدديان بۆ بكرێت و هه‌ردوو لايه‌نى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران، ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆيان جێبه‌جێى بكه‌ن."
