نێچيرڤان بارزانى: ده‌رگامان بۆ فه‌ڕه‌نسييه‌كان كراوه‌يه.
له وته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى به گه‌رمى به‌خێرهاتنى شاندى كۆمپانيا فهڕهنسييهكانى كرد و خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا. پاشان سياسه‌ت و ستراتيژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له بوارى په‌ره‌پێدانى ئابوورى و بنياتنانه‌وه و هاندانى وه‌به‌رهێنان ڕوون كرده‌وه و جه‌ختى له سه‌ر سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتيوانى له وه‌به‌رهێنانى بيانى و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا بيانيه‌كان كرده‌وه و ڕايگه‌ياند كه ده‌رگاكانى هه‌رێمى كوردستان به ڕووى كۆمپانيا فهڕهنسييهكاندا كراوه‌يه و هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێ ببێته ده‌سپێكى هاتنيان بۆ به‌شه‌كانى ديكه‌ى عێراق. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئارامى و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان گارانتى و پاڵپشتييه‌كى گه‌وره‌يه بۆ كارى وه‌به‌رهێنانى بيانى.
سه‌رۆك وه‌زيران تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وله‌وياتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان و بووژاندنه‌وه‌ى كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ، پيشه‌سازى و گه‌شتيارى و ڕايگه‌ياند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئاسانكارى و پاڵپشتييهك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌م بوارانه‌دا وه‌به‌رهێنان بكرێت و كۆمپانيا فهڕهنسييهكانيش ده‌توانن ڕۆڵێكى ديار له‌م كه‌رتانه و له بنياتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووريى هه‌رێمى كوردستاندا، بگێڕن. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له بوارى كشتوكاڵ و دانانى سياسه‌ت و ستراتيژى كه‌رتى كشتوكاڵ و له كه‌رته‌كانى بانك و كارى بانكى و ئاو و كارگێڕيى ئاودا پێويستى به شاره‌زايى و پسپۆريى كۆمپانيا فه‌ڕه‌نسييه‌كان هه‌يه. سوپاسى هه‌وڵ و ماندووبوونى باڵيۆز و كونسولى فه‌ڕنسا له به‌غدا و هه‌ولێر كرد كه ڕۆڵێكى باشيان له به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كۆمپانيا فه‌ڕه‌نسييه‌كان بۆ كاركردن و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له عيراق ڕايگه‌ياند كۆمپانيا فه‌ڕه‌نسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن پێداويستيه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چين و چۆن ده‌توانن له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بياتنانى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدار بن و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه فه‌ڕه‌نسييه‌كان مێژوو و نه‌هامه‌تى و به‌سه‌رهاته‌كانى گه‌لى كوردستان ده‌زانن، بۆيه به چاوى ڕێزه‌وه لێى ده‌ڕوانن و ده‌يانه‌وێ ڕۆڵيان له بنياتنانه‌وه و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بێت.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ر يه‌كه له د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كان ده‌رباره‌ى سياسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هێرش موحه‌ڕه‌م به‌رپرسى ده‌سته‌ى باڵاى وه‌به‌رهێنان ده‌رباره‌ى دهرفهتهكانى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى ڕۆڵى ئاساكاريى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه بۆ كارى كۆمپانياكان، پوختهيهكيان پێشكه‌ش كرد."
