دوا كاروانى حاجیانى هه‌رێم گه‌یشتنه‌وه كوردستان
كامه‌ران ئه‌حمه‌د بهرِێوهبهرى په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندنى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: دوا كاروانى حاجیانى هه‌رێم كه ژماره‌یان 342حاجى بوو دوێنێ لهفرِۆكهخانهى مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز له‌شارى جه‌دده‌ى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌وه گه‌یشتنه‌وه فرِۆكهخانهى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مساڵ ته‌نها 4 حاجى هه‌رێم له‌سعودیه كۆچى دواییان كردووه و له دوا كاروانى گهرِانهوهى حاجیانیشدا دوو حاجى هه‌رێم به‌هۆى نه‌خۆشى له‌ناكاو له‌سعودیه داخلى نه‌خۆشخانه كراون و دواى چاره‌سه‌ركردن و چاكبونه‌وه‌یان بهفرِۆكهكانى عێراق دهگهرِێنهوه.
