ده‌قى گوتاری سه‌رۆك وه‌زيران لە كۆنفرانسى په‌ره‌پێدانى بازرگانى و ئابووريى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستان
به‌ڕێز جه‌نابى د. سه‌عیدلوو جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلاميى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى،
گه‌وره به‌رپرسان و بازرگان و پیاوانى كار له كۆمارى ئیسلاميى ئێران،
میوانان و ئاماده‌بووانى به‌ڕێز ..
هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن به سه‌ر چاو،
خيلى خوش امديد..
جێگه‌ى خۆشحاڵیمه ئه‌مڕۆ كه ده‌بینین گه‌وره به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلاميى ئێرانى دراوسێ و دۆستى دێرینى گه‌له‌كه‌مان ته‌شریفیان هێناوه و لێره‌وه له‌گه‌ڵمان ئاماده‌ن بۆ زیاتر پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندیه‌كانمان له ڕووى سیاسى و ئابوورى و بازرگانى و كه‌لتوورى و ته‌واوى بواره‌كانى دیكه‌ى ژیانى كۆمه‌ڵگا.
سیاسه‌ت و تێڕوانینى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه باشترین په‌یوه‌ندى هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دونیا به گشتى و ووڵاتانى دراوسێ به تایبه‌تى. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌یه‌ك ده‌ژین به سنوورى ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌ور دراوین و به‌ستراوینه‌ته‌وه به جیهانى ده‌ره‌وه. پته‌وى و مانه‌وه‌ى ئابووریمان به‌نده به توانا‌مان بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵا و خزمه‌تگوزارى له ڕێگه‌ى ووڵاتانى دراوسێ. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه فراوانكردنى په‌یوه‌ندیه ئابوورى و بازرگانیه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلاميى ئێران سوودى بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنى بنچینه‌یه‌كى به‌هێز بۆ په‌یوه‌نديى زیاتر له نێوان كۆمارى ئیسلاميى ئێران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عيراق.
له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵى زۆر دراوه و سه‌ركه‌وتن و پێشووه‌چوونى باش به ده‌ست هاتووه. به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم كه ئاكامى هه‌وڵه‌كان بوو به هۆكارێك بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان. ئێستاش ووڵاتانى دراوسێ و به تایبه‌تى كۆمارى ئیسلاميى ئێران پشكى زۆر له چالاكیه بازرگانیه‌كان له هه‌رێمى كوردستانيان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ كۆمارى ئیسلاميى ئێران كونسوڵگه‌ريى گشتى هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان، هاوكات نزیكه‌ى 300 كۆمپانیاى ئێرانى و ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتیانى ئێران له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن و سوودمه‌ندن له بوارى كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان.
كۆمارى ئیسلاميى ئێران هه‌م گه‌ل و هه‌م حكوومه‌ته‌كه‌ى به نزیكترین و دێرینترین گه‌ل و حكوومه‌ت ده‌ژمێرين له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان. بۆیه ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندیه‌كانمان مێژوویین و خاوه‌ن بنه‌ما و بناغه‌یه‌كى پته‌ون. ئه‌مڕۆ بارودۆخ به شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه كه ده‌توانین به باشترین شێوه سوود له په‌یوه‌ندیه له‌مێژینه‌كان وه‌ربگرین و له‌م قۆناغه‌دا به شێوه‌یه‌كى پراكتیك بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا به‌گه‌ڕیان بخه‌ین.
له ساڵانى به‌ر له راپه‌ڕین، كۆمارى ئیسلاميى ئێران پشت و په‌ناى شۆڕشى گه‌لى كوردستانى عیراق بوو دژى جه‌ور و سته‌مى دیكتاتۆريه‌ت له به‌غدا. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تيى سه‌رخستنى شۆڕشى گه‌له‌كه‌مانى دا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى كوردستان له عیراق له ژێر ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانى ڕ‌ژێمى سه‌دام ده‌رباز بێت. بۆیه ناكرێت له‌م قۆناغه‌دا ڕۆڵ و پشتیوانيى ئیمام خومه‌ینى و كۆمارى ئیسلاميى ئێران نادیده بگرین.
له‌و كاتانه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پشتیان تێكردبووین و ڕ‌ژێمى به‌عسیش به ئاگر و به ئاسن كه‌وتبووه وێزه‌ى گه‌له‌كه‌مان، ئه‌و كاته‌ى گونده‌كان وێران ده‌كران، گوندنشینه‌كان له زێدى باب و باپیرانیان ده‌رده‌كران، ئه‌و كاته‌ى ڕ‌ژێمى سه‌دام به چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ هه‌ڵه‌بجه و خۆشناوه‌تى و بادینان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى بۆردمان ده‌كرد و ئافره‌ت و مناڵ و خه‌ڵكى بێدیفاعى ده‌كرد به ئامانج، ئا له‌و كاتانه‌دا كۆمارى ئیسلاميى ئێران له پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه‌ى دونیا بوو به ته‌نگ ئێش و ئازارى گه‌له‌كه‌مان هات و برینى بریندارانى ساڕ‌ێژ كرد و ئاواره و لێقه‌وماوانى كوردستانى له‌خۆوه گرت.
له ڕوانگه‌ى پابه‌ندبوون به دابونه‌ریت و كه‌لتوورى به‌رزى كورده‌وارى كه ڕێز له هه‌موو چاكه و به‌ها به‌رزه‌كان ده‌گرێت، ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێم جارێكى دیكه ئاماژه به ڕۆژه سه‌خته‌كان و پشتگیرى و پاڵپشتیه‌كانى كۆمارى ئیسلاميى ئێران ده‌كه‌ین و سوپاس و پێزانینى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكوومه‌تى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ین.
ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلاميى ئێران سنوورێكى دوور و درێژ و چه‌ندین خاڵى هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه ده‌خوازین بۆ سه‌قامگیريى سنووره‌كان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ريى خاكى یه‌كتر و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌نديى ئابوورى و بازرگانيى زیاتر، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین. ئێمه كۆمارى ئیسلاميى ئێران وه‌ك هاوبه‌شێكى سروشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بینین. ئێمه له سنوورێكى درێژدا هاوبه‌شین، چه‌نده‌ها خێزان و خێڵى هاوبه‌ش و مێژووی هاوكاریه‌كى به‌تین له نێوانماندا هه‌یه.
هه‌ر لێره‌وه جارێكى تر زۆر زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى شاندى پایه بڵندى كۆمارى ئیسلاميى ئێران و له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه جه‌نابى به‌ڕێز د.عه‌لى سه‌عیدلوو جێگرى سه‌رۆكى كۆمارى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م سه‌ردانه قۆناغێكى دیكه له په‌یوه‌ندیه‌كان بباته پێشه‌وه كه تيايدا هه‌ردوو گه‌لى دراوسێ سوودمه‌ند ببن له ڕووى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكيى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕى كه‌لتوورى و بواره‌كانى تر‌ى ژيان.
به‌ڕێزان:
ئه‌م سه‌ردانه و به‌ستنى ئه‌م كۆنفرانسه ڕووداوێكى گرنگه له مێژووى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه سوپاسى ڕێكخه‌ران و به‌شداربووانى ئه‌م كۆنفرانس و كۆڕبه‌نده له وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه و كونسوڵگه‌ريى گشتيى كۆمارى ئیسلاميى ئیران و ته‌واوى لایه‌نه به‌شداربووه‌كان ده‌كه‌م. مه‌به‌ستى سه‌ره‌كيى ئێمه دۆزینه‌وه‌ى ڕێگایه‌كه بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاوكارى و بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له نێوان كۆمارى ئیسلاميى ئێران و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م سه‌ردانه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كان و مسۆگه‌ركردنى تێگه‌یشتنى زیاتر له نێوان سه‌رمایه‌دار و پیاوانى كارى هه‌ردوولا ده‌ڕه‌خسێنێت.
باوه‌ڕى پته‌وم به‌وه هه‌یه كه جووڵه‌ى بازرگانى یه‌كێكه له بنه‌ما هه‌ره گرنگه‌كان بۆ پێشكه‌وتنى ووڵات. ده‌توانین بڵێین بوارى ئابوورى شانبه‌شانى لایه‌نى سیاسى بایه‌خى زۆرى هه‌یه. بره‌ودان و گه‌شه‌پێدانى بوارى ئابوورى و بازرگانى سوودى گرنگى ده‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلاميى ئێران له ئێستا و له ئاینده‌دا.
جووڵه‌ى بازرگانى هه‌لێكى گونجاوه له ڕووى پێداویستيى شتومه‌ك و جۆرى كاڵا و نرخ، ئێمه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌ممان كه‌مه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى خۆمان بیه‌وێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا پێویسته له‌و دیوى سنوره‌كانه‌وه بهێنرێت.
بوارى بارزگانى هه‌لێكى گونجاوه بۆ خه‌ڵكى خۆمان بۆ په‌یداكردنى ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانانه‌ى كه له ده‌ره‌وه دێن. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز ڕێگه به خۆمان ناده‌ین له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى داببڕێین. پێشخستنى بازرگانى به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك له‌گه‌ڵ ووڵاتانى بیانى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌وانیش له ڕه‌وشى ئێمه تێبگه‌ن و سوودمه‌ندبن له بارودۆخى سه‌قامگیر و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
بوونى جووڵه‌ى بازرگانى و ئه‌م جۆره هاوكاریه، ده‌رفه‌ت بۆ هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانى خۆمان دابین ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ى شێواز و چۆنیه‌تيى كاركردن له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه. ئێمه له بازرگانه هاوتاكانمان فێرى كه‌لتوور و په‌یوه‌ندیكردن و هه‌ڵسوكه‌وتى كار ده‌بین. چونكه ئێمه ئه‌زموونى كاركردنمان سنوورداره و ئه‌زموونێكى زۆرمان نییه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردن و كاركردنى مۆدێرن و پێشكه‌وتوو له وڵاته‌كه‌مان.
هاوكاریه ئابووریه‌كانمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندیه مێژووییه به‌هێزه‌یه كه له نێوان هاووڵاتیانى هه‌ردوولادا هه‌یه. ئێمه مێژوویه‌كى درێژ و ده‌وڵه‌مه‌ندمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانمان له كۆمارى ئیسلاميى ئێران هه‌یه و ئاساییه كه‌وا چالاكیه بازرگانى و په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كانمان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ى په‌یوه‌نديى مێژوویى و كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بنیات بنێین. پێویسته ئێمه له یه‌كتر نزیكتر ببینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاى نوێ بۆ هه‌ماهه‌نگيكردن له هه‌موو بواره‌كاندا.
ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2006 نزیكه‌ى 3 ملیار و له ساڵى 2011 گه‌یشته 6 ملیار و له ماوه‌ى 9 مانگى ساڵى 2012 گه‌شه‌ى سه‌ندووه بۆ نزیكه‌ى 8 ملیار دۆلار. كه‌لوپه‌له‌كانیش ئه‌و پێویستیانه‌ن كه هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان پێویستیان پێيه وه‌ك چه‌مه‌نتۆ و كه‌لوپه‌لى بیناسازى و خۆراك و شیره‌مه‌نى، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى زۆر گرنگه.
خۆشحاڵین ده‌بینین ژماره‌یه‌كى زۆر له كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت به‌شدارن له‌م كۆنفرانسه، ئێمه وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌رتى تایبه‌ت به هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه ده‌بینین بۆ په‌ره‌پێدانى ئابووريى هه‌رێم، ئه‌م كۆنفرانسه ده‌رفه‌تێكه بۆ كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له هه‌ردوولا كه تێیدا سوودمه‌ند بن.
خۆشحاڵین به هه‌بوونى ئه‌و جۆره چالاكى و ئاڵوگۆڕ و وه‌به‌رهێنانه‌ى ئێران له هه‌رێمى كوردستان. هاوكات باوه‌ڕى پته‌ومان به‌وه هه‌یه كه ئێمه ئه‌و كاتانه پێش ده‌كه‌وین كه بتوانین به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بكه‌ین. بێگومان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به جددى كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئێمه خۆمان ببینه ووڵاتێكى به‌رهه‌مهێنه‌ر و بتوانین به‌رهه‌مه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ین.
یه‌كێك له كلیله هه‌ره گرنگه‌كانى بازرگانيى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یه كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌یتوانى شتێك له وو‌ڵاتى خۆى به‌رهه‌م بهێنێت، بتوانێت له ده‌ره‌وه‌ى وو‌ڵاتى خۆى ده‌سته‌به‌رى بكات، به‌ڵام بازرگانیه‌كى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه كه پێویسته كه‌لوپه‌له‌كان به نرخێكى گونجاو مسۆگه‌ر بكرێت.
ئێمه پێشوازى له كاڵاى بیانى بۆ بازاڕه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته ئه‌و كاڵایانه له ڕووى كواڵیتى و جۆر و نرخ، زۆر گونجاو بن، بۆ ئه‌وه‌ى كڕیاره‌كان بتوانن لێى سوودمه‌ند بن. چونكه تا ئێستا نیگه‌رانیه‌كى زۆر له نێوان خه‌ڵكى خۆمان له هه‌رێم هه‌یه سه‌باره‌ت به گرانيى نرخى ئه‌و كاڵایانه‌ى كه دێنه ناو بازاڕه‌كانى ناوه‌وه. له‌وه‌ش گرینگتر هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵایانه‌ى دێنه هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ كواڵیتیان به‌رز بێت.
ئه‌مڕۆ ئێمه بووین به به‌شێك له سیسته‌مى ئابووريى جیهانى، بۆیه پێویسته كاڵاكانى هاورده ده‌كرێن بژمێردرێن و ڕێك بخرێن و چاودێرى بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بین له‌وه‌ى هیچ زیانێكى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان نییه.
شتێكى گرنگه بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلاميى ئێران به دۆزینه‌وه‌ى ڕێگایه‌ك بۆ ڕێكخستنى بوارى بازرگانى. ئێمه پێویسته كه‌شێكى گونجاو بۆ هاتوچۆى نێوان سنووره‌كان ڕێك بخه‌ین بۆ بنیادنانى به‌رنامه‌یه‌كى بازرگانيى باشتر و گۆڕینه‌وه‌ى زانیاريى زیاتر له‌سه‌ر چالاكيى بازرگانى.
هه‌روه‌ها له هه‌مووى گرینگتر دانانى پشكنینى كواڵیتى كۆنترۆله بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى كه دێنه ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێم، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تيده‌ر ده‌بێت به سوودگه‌یاندن بۆ هه‌ردوولا. هاوكات زۆر جار شۆفیرانى بارهه‌ڵگر له خاڵه سنووریه‌كان تووشى ماندووبوونى زۆر ده‌بن و له بازگه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ڕاده‌گیرێن له هه‌ردوولا، بۆ زیاتر كارئاسانى بۆ جووڵه‌ى بازرگانى، باشتر وایه هه‌نگاو بنێين بۆ ئه‌وه‌ى سنووره‌كان 24 كاتژمێر كراوه بن و باجى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى مه‌ده‌نى كه‌م بكرێته‌وه، چونكه ئیستا نرخه‌كه‌ى زۆره. تاوه‌كو زیاتر هانى په‌ره‌پێدانى ئه‌و لایه‌نه زیندووانه‌ى ئابوورى بده‌ين له هه‌ردوولا.
ده‌مانه‌وێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌مان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن كه بازاڕه‌كانى هه‌رێم پێویستى پێیه‌تى، ده‌مانه‌وێت نرخى كاڵاكان گونجاو و كوالیتى باش بن، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بازرگانيى خۆمان پێشبخه‌ین بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا.
بڕوامان وایه ئه‌م كۆنفرانسه ده‌سپێكى قۆناغێكى تازه‌یه له به سیسته‌ماتیككردنى كارى ئابوورى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا، لێره‌دا جارێكى تر سوپاسى ڕێكخه‌رانى ئه‌و كۆنفرانسه و به‌شداريكردنى لایه‌نى كۆمارى ئیسلاميى ئێران ده‌كه‌م. هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه ده‌خوازم، هیوادارم ئه‌مه سه‌ره‌تاى به‌رنامه‌یه‌كى درێژخایه‌ن بێت بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ت و توانا ئابووریانه‌ى له هه‌ردوولا هه‌یه، ده‌رفه‌تێكه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پێویستيى بواره‌كان و ئاشنابوون به توانا و ئه‌زموونى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى كۆمارى ئیسلامى، به تايبه‌تيش كاركردن له‌گه‌ڵ كه‌رتى تايبه‌تى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، چونكه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ داڕشتنى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆ ئاینده. به ئومێدى په‌یوه‌ندیه‌كى باشتر له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا.
هه‌موو لايه‌كتان به‌خێر بێن به سه‌ر چاو، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن و زۆر سوپاس
