نێچيرڤان بارزانى: باش‌ترين په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ جيهان به گشتى و له‌گه‌ڵ دراوسێكان به تايبه‌تى.
له وته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى ڕايگه‌ياند: \""سیاسه‌ت و تێڕوانینى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه باشترین په‌یوه‌ندى هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دونیا به گشتى و ووڵاتانى دراوسێ به تایبه‌تى.\"" هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌یه‌كدايه به سنوورى ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌ور دراوه، بۆيه‌شه پته‌وى و مانه‌وه‌ى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان به تواناى گواستنه‌وه‌ى كاڵا و خزمه‌تگوزارى له ڕێگه‌ى ووڵاتانى دراوسێوه به‌نده. له‌م ڕوانگه‌يه‌شه‌وه پێى وابوو كه فراوانكردنى په‌یوه‌ندیه ئابوورى و بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلاميى ئێران سوودى بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنى بنچینه‌یه‌كى به‌هێز بۆ په‌یوه‌نديى زیاتر له نێوان كۆمارى ئیسلاميى ئێران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عيراق.
سه‌رۆك وه‌زيران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه \""له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵى زۆر دراوه و سه‌ركه‌وتن و پێشووه‌چوونى باش به ده‌ست هاتووه. به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم كه ئاكامى هه‌وڵه‌كان بوو به هۆكارێك بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان. ئێستاش ووڵاتانى دراوسێ و به تایبه‌تى كۆمارى ئیسلاميى ئێران پشكى زۆر له چالاكیه بازرگانیه‌كان له هه‌رێمى كوردستانيان به‌ركه‌وتووه.\""
نێچيرڤان بارزانى تيشكى سه‌رپه‌يوه‌نديى دێرينى هه‌ردوولا و گوتى: \"" كۆمارى ئیسلاميى ئێران هه‌م گه‌ل و هه‌م حكوومه‌ته‌كه‌ى به نزیكترین و دێرینترین گه‌ل و حكوومه‌ت ده‌ژمێرين له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان. بۆیه ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندیه‌كانمان مێژوویین و خاوه‌ن بنه‌ما و بناغه‌یه‌كى پته‌ون. ئه‌مڕۆ بارودۆخ به شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه كه ده‌توانین به باشترین شێوه سوود له په‌یوه‌ندیه له‌مێژینه‌كان وه‌ربگرین و له‌م قۆناغه‌دا به شێوه‌یه‌كى پراكتیك بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا به‌گه‌ڕیان بخه‌ین.\""
هه‌روه‌ها به بير‌ى هێنايه‌وه كه له‌و كاتانه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پشتیان له گه‌لى كوردستانى عيراق كردبوو و ڕ‌ژێمى به‌عسیش به ئاگر و به ئاسن كه‌وتبووه وێزه‌ى كورد، ئه‌و كاته‌ى گونده‌كان وێران ده‌كران، گوندنشینه‌كان له زێدى باب و باپیرانیان ده‌رده‌كران، ئه‌و كاته‌ى ڕ‌ژێمى سه‌دام به چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ هه‌ڵه‌بجه و خۆشناوه‌تى و بادینان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى بۆردمان ده‌كرد و ئافره‌ت و مناڵ و خه‌ڵكى بێدیفاعى ده‌كرد به ئامانج، ئا له‌و كاتانه‌دا كۆمارى ئیسلاميى ئێران له پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه‌ى دونیا بوو به ته‌نگ ئێش و ئازارى كورد هات و برینى بریندارانى ساڕ‌ێژ كرد و ئاواره و لێقه‌وماوانى كوردستانى له‌خۆوه گرت.
سه‌رۆك وه‌زيران باسى له گرنگيى پێگه‌ى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: \"" ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلاميى ئێران سنوورێكى دوور و درێژ و چه‌ندین خاڵى هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه ده‌خوازین بۆ سه‌قامگیريى سنووره‌كان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ريى خاكى یه‌كتر و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌نديى ئابوورى و بازرگانيى زیاتر، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین. ئێمه كۆمارى ئیسلاميى ئێران وه‌ك هاوبه‌شێكى سروشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بینین. ئێمه له سنوورێكى درێژدا هاوبه‌شین، چه‌نده‌ها خێزان و خێڵى هاوبه‌ش و مێژووی هاوكاریه‌كى به‌تین له نێوانماندا هه‌یه.\""
نێچيرڤان بارزانى هاته سه‌ر باسى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ڕايگه‌ياند: \"" ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2006 نزیكه‌ى 3 ملیار و له ساڵى 2011 گه‌یشته 6 ملیار و له ماوه‌ى 9 مانگى ساڵى 2012 گه‌شه‌ى سه‌ندووه بۆ نزیكه‌ى 8 ملیار دۆلار. كه‌لوپه‌له‌كانیش ئه‌و پێویستیانه‌ن كه هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان پێویستیان پێيه وه‌ك چه‌مه‌نتۆ و كه‌لوپه‌لى بیناسازى و خۆراك و شیره‌مه‌نى، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى زۆر گرنگه.\""
هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى نيشان دا به‌وه‌ى كه ژماره‌یه‌كى زۆر له كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت به‌شدارن له‌م كۆنفرانسه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌رتى تایبه‌ت به هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه بۆ په‌ره‌پێدانى ئابووريى هه‌رێم له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئه‌م كۆنفرانسه‌ش به ده‌رفه‌تێك بۆ كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له هه‌ردوولا ده‌زانێت كه تيایدا سوودمه‌ند بن.
سه‌رۆك وه‌زيران سه‌ره‌نجى بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه هه‌رێمى كوردستان كراوه‌يه‌وه و پێشوازى له كاڵاى بیانى بۆ بازاڕه‌كانى ده‌كات، به مه‌رجێك ئه‌و كاڵایانه له ڕووى كواڵیتى و جۆر و نرخ، زۆر گونجاو بن، بۆ ئه‌وه‌ى كڕیاره‌كان بتوانن لێى سوودمه‌ند بن. چونكه وه‌ك ڕوونى كرده‌وه تا ئێستا نیگه‌رانیه‌كى زۆر له نێو خه‌ڵكى هه‌رێمدا هه‌یه سه‌باره‌ت به گرانيى نرخى ئه‌و كاڵایانه‌ى كه دێنه بازاڕه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها گوتى: \""ئه‌مڕۆ ئێمه بووین به به‌شێك له سیسته‌مى ئابووريى جیهانى، بۆیه پێویسته كاڵاكانى هاورده ده‌كرێن بژمێردرێن و ڕێك بخرێن و چاودێرى بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بین له‌وه‌ى هیچ زیانێكى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان نییه.\""
له كۆتايى وته‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى پێى وابوو كه ئه‌م كۆنفرانسه ده‌سپێكى قۆناغێكى تازه‌یه له به سیسته‌ماتیككردنى كارى ئابوورى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا و هيواى خواست ببێته سه‌ره‌تاى به‌رنامه‌یه‌كى درێژخایه‌ن بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ت و توانا ئابووریانه‌ى له هه‌ردوولا هه‌یه و ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پێویستيى بواره‌كان و ئاشنابوون به توانا و ئه‌زموونى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى كۆمارى ئیسلامى، به تايبه‌تيش كاركردن له‌گه‌ڵ كه‌رتى تايبه‌تى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، چونكه به تێڕوانينى ئه‌و، ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ داڕشتنى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆ ئاینده."
