گفتوگۆكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای رێكخستنی قوتابخانه ئههلیو تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وامه
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د وه‌زیری په‌روه‌رده‌و سه‌عد خالد رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌رنامه‌ی كار خوێندرایه‌وه كهبهردهوامبوون بوو له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای رێكخستنی قوتابخانه ئههلیو تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی هاوبه‌ش كرد كه‌پێكهاتبوو له‌لیژنه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و كاروباری یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بێنه شوێنی تایبه‌ت بۆ خستنهِرووی ئه‌و ماده‌و بڕگانه‌ی كهلهپڕۆژه یاساكه‌دا مابوون و رای هه‌ردوو لیژنه‌ش له‌باره‌یانه‌وه كهلهمادهی 40 ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه وه‌ستابوون، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پهرلهمانو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ماده‌كان‌و رای هه‌ردوو لیژنه بخه‌نه‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی 40 له‌ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه كه‌باس له‌كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییهمكان ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی كرا‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش له‌گه‌ڵ رهتكردنهوهیدا بوو، ئه‌و پێشنیازه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و ماده‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی 41ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌ده‌بێته ماده‌ی 26 كه‌باس له‌داهاته داراییه‌كانی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان ده‌كات، دوای داڕشتنه‌وه‌ی به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی ئهندامانو وه‌زیری په‌روه‌رده خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
ماده‌ی 42ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌باس له‌راپۆرتی ساڵانه‌ی بودجه‌و حیسابی كۆتایی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان ده‌كات كه‌پێویسته كۆپییه‌ك له‌و راپۆرتانه بگه‌یه‌نرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فێركردنی ئههلیو تایبه‌تیی وه‌زاره‌ت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی كرا‌و خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ماده‌كه ره‌تكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌كانی (43و 44)ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌ده‌بێته ماده‌ی 27و هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندیان بهسزادانهوه هه‌یه له‌كاتی سه‌رپێچیكردنی هه‌ر حوكمێك لهحوكمهكانی ئه‌و یاسایه له‌لایه‌ن قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییه‌كانه‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌وه پێشنیازی ئه‌وه كرا كه‌ئه‌و دوو ماده‌یه بكرێن به‌یه‌ك ماده، لیژنه‌ی یاسایی‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه دابوون به‌ڵام به‌ده‌نگدانی زۆرینه ماده‌كه مایه‌وه‌و دوای داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی ئهندامانو وه‌زیری په‌روه‌رده خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
به‌مجۆره ماده‌ی 44 له‌به‌رئه‌وه‌ی لهمادهكهی پێشووتردا له‌كاتی لێكدانی هه‌ردوو ماده‌كه چاره‌سه‌ر كراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوهبهشو وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی كرا‌و خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ماده‌كه ره‌تكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی 45ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌ده‌بێته ماده‌ی 28 كه‌باس له‌مافی تانه‌گرتنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان ده‌كات له‌كاتی ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا، دوای خوێندنه‌وه‌ی دوا داڕشتنه‌ی لیژنه‌ی یاسایی له‌سه‌ر ماده‌كه‌و پشتگیریكردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامان خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌كانی (46و 47و 48و 49و 50و 51)ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌به‌هه‌مان شێوه باس لهسزاكان ده‌كات له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌وه پێشنیازی ئه‌وه كرا كه‌ئه‌و مادانه بكرێن به‌یه‌ك ماده‌و به‌شێوه‌یه‌كی تر دابڕێژرێنهوهو لیژنه‌ی یاسایی‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه دابوون‌و ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرا، پاشان دوا داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه خوێندرایه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی پهرلهمانو وه‌زیری په‌روه‌رده‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای بژاردنهكه كه‌له 10 ملیۆن كه‌متر نهبێتو له 150 ملیۆن دینار زیارت نه‌بێت بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت كهسهرپێچیی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی كردبێت‌و ئه‌مه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا‌و بوو به‌ماده‌ی 29.
دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌وه پێشنیازی زیادكردنی ماده‌یه‌ك كرا كه‌باس له‌پاراستنی مافی قوتابیانی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان ده‌كات له‌كاتی داخستنی قوتابخانه یان پهیمانگهكهیانو گواستنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی خۆیان، دوا داڕشتنی ئه‌و ماده زیاده‌یه به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی ه‌ندامانی پهرلهمانو وه‌زیری په‌روه‌رده له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكراو بوو به‌ماده‌ی 30.
ماده‌ی 52ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌باس له‌حوكمه گشتییه‌كان ده‌كات، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیدا پێشنیاز كرا ماده‌كه ره‌تبكرێته‌وه‌و ئه‌م پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پشتگیریی لێكراو خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی 53ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌ده‌بێته ماده‌ی 31و باس له‌پێدانی ماوه‌ی گواستنه‌وه ده‌كات، دوای داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی ئهندامانو وه‌زیری په‌روه‌رده خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هێناو رایگه‌یاند: \"سبه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ درێژه به‌دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین\"". "
