12ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: لێدوانه‌كه‌ى سامى عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌وه‌ى كه گوایه عیزه‌ت دوورى له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌شتى به‌ره‌و وو‌ڵاتى سعوودیه كردووه دووره له ڕاستیه‌وه و ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كى ڕاستى بۆى نیه و ئه‌م تۆمه‌ته‌ش هاوشێوه‌ى تۆمه‌ته‌كانى دیكه ده‌خرێته پاڵ دام و ده‌زگا فهرمیهكانى هه‌رێمى كوردستان ، كه ئامانج لێى ناشیرنكردنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستانه.