سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌رێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى نێوان كۆماری ئیسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى ئاسۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه كرا.
سه‌رۆك بارزانى ته‌ئكیدى له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانه سرووشتیه‌كانى، كه پێویست به وه‌به‌رهێنانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له خزمه‌تى هاووڵاتیانی كوردستاندا بن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد بازاڕه‌كانى كوردستان كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌موو وڵاتان و كۆمپانیا دۆسته‌كان، كه هه‌وڵى وه‌به‌رهێنان و زیادكردنى قه‌واره‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ده‌ن.
له لاى خۆیه‌وه یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى ته‌ئكیدى له‌وه كرده‌وه، ئێران گه‌ره‌كیه‌تى قه‌واره‌ى ئالوگۆڕی بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا فراوانتر بكات و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌ردوولاش فراوانتر بكات به شێوه‌یه‌ك ، كه خزمه‌ت به هه‌ردوولا بگه‌یه‌نێ.
