ته‌واونه‌بوونى پرۆژه‌ی رێگاى دێلزیان ئاسته‌نگێكى گه‌وره‌ى له بوارى هاتوچۆ درووست كردووه
هه‌روه‌ها گوتی: چه‌ندین جار له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه به‌ڵێنمان پێدراوه كه په‌له له ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه بكرێت به‌ڵام ئه‌وا وه‌رزى زستان هات و پرۆژه‌كه‌ش هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه بۆیه داواكارم له حكومه‌ت خه‌مێكى جیددیى له‌ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان بخۆن.
لای خۆیه‌وه رابه‌ر ساڵح به‌رِێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ى دیانا گوتى : كاركردن له پرۆژه‌ى رێگاى دێلزیان به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێشتر كه‌شفى (700) مه‌تر دیواری پاڵپشت بۆ پرۆژه‌كه كرابوو كه‌چى دواتر له‌به‌ر فراوانى پرۆژه‌كه بوو به (2000) مه‌تر، ئه‌مه‌ش كاتى زیاترى ده‌وێت و به‌ڵێنده‌ریش به‌رده‌وامه له‌كاره‌كه‌ى.
