نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆ بووه‌وه
پاشان په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و به‌ره‌وپیشبردنى زیاتریان به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه جێى بایه‌خى هه‌ردوولان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌ر گرنگیى فراوانكردن و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه. له دیداره‌كه‌دا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
دواى ئه‌وه نێچیرڤان بارزانى و شاندێكى یاوه‌رى له لایه‌ن د.عه‌لى سه‌عیدلوو جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، پێشوازى لێكرا. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له كه‌شوهه‌وایه‌كى دۆستانه‌دا به‌ڕێوه چوو، په‌یوه‌ندییه كۆن و دێرینه‌كانى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و چۆنیه‌تیى به‌رده‌وامى و برده‌وانى زیاتر به په‌یوه‌ندیه‌كان له سوود و به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولادا خرانه به‌ر باس و گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لیش ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر كێشه و گرفتێك كه له هه‌ر بوارێكى په‌یوه‌ندییه‌كاندا بێته ئاراوه، كرا.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له باردوخى سیاسیى عیراق و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه به گشتى كرا و گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لیش ده‌رباره‌ى چه‌ندین كێشه‌ى نێوان هه‌ردوولا وه‌ك كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى چه‌مى ئه‌ڵوه‌ند و چه‌ند كێشه و گرفتێكى سنوورى و بوارى بازرگانى كرا. جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ڕایگه‌یاند كه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى ئێران و عیراق ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى چه‌مى ئه‌ڵوه‌ند و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن. له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سوپاسى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئێرانى كرد كه سبه‌ى به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى بازرگانیى ئێران به‌شدارى له كۆنفرانسى بازرگانى و ئابووریدا له هه‌ولێر ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان، كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حكوومه‌ت، نازم عومه‌ر نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئێران، هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردسان و عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئاماده بوون.
له لایه‌كى دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ د.ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردسان له شاندى یاوه‌رى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ كۆمارى ئیسلامى ئیسلامى، له‌گه‌ڵ ڕۆسته‌م قاسمى – ى وه‌زیرى نه‌وتى ئێران كۆ بووه‌نه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێشخستنى په‌یوه‌ندیه‌كانى بوارى وزره و وه‌به‌رهێنان له بوارى نه‌وت و وزه‌دا له هه‌رێمى كوردستان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى له‌م بواره‌دا كرا.
له دیدارێكى دیكه‌دا كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوورى ساڵحى – ى جێگرى وه‌زیرى ڕێگه‌وبانه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تیى سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕى و شاره‌زایى كۆمارى ئیسلامى له بواره‌كانى ڕێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ.
