سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌هۆی توندكردنی گه‌مارۆی ئابوورییه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (باس نیوز)ی راگه‌یاند وه‌فده‌كه ئێواره‌ی شه‌ممه گه‌یشته تاران و له‌میانه‌یدا نێچیرڤان بارزانی چاوی به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌وێت و په‌یوه‌ست به‌بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و وزه گفتوگۆ ساز ده‌كه‌ن\".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕه‌وش و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و ڕه‌وشی سیاسیی عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێچیرڤان بارزانی و شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و سه‌ردانه تاوه‌كو رۆژی دووشه‌ممه ده‌خایه‌نێ و له میانه‌یدا به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی ئێرانی چاویان به‌نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌وێت و رۆژی دووشه‌مه وه‌فده‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌فرۆشتنی نه‌وتی ئێران له رێگه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا گوشاری رۆژئاوا بۆ سه‌ر ئێران له زیادبووندایه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌هه‌مان مه‌به‌ست گرێ ده‌ده‌نه‌وه."
