له ماوه‌ی 10 مانگدا 21 هه‌زار و 756 منداڵ له دایك بوون
به‌رپرسی به‌شی ئامار له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی ههولێركهژاڵ شاكر رایگه‌یاند: كه له 10 مانگی رِابردووی ئه‌مساڵدا، كۆی گشتیی ئه‌و منداڵانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له دایك بوون، 21 هه‌زار و 756 منداڵه كه 14 هه‌زار و 654 منداڵ به شێوه‌ی شرووشتی له دایك بوون و 7 هه‌زار و 373ـیان له رِهگهزی نێر و 7 هه‌زار و 281 منداڵیش له رِهگهزی مێن.
هه‌روه‌ها گوتی: 7 هه‌زار و 102 منداڵ به شێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له دایك بوون كه 3 هه‌زار و 750 منداڵ كورِ و 3 هه‌زار و 352ـیش كچن، هه‌روه‌ها 207 منداڵیش به مردوویی له دایك بوون، هه‌ر له‌و 10 مانگه‌دا، كۆی گشتیی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه، 40 هه‌زار و 75 نه‌خۆش بووه و ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌یش كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا خه‌وێنراون، 35 هه‌زار و 269 ئافره‌ت بووه.
