سێ هێزى سیاسى له‌ په‌رله‌مانى سوید داوا ده‌كه‌ن جینۆسایدى كورد بناسێنرێت

سێ هێزى سیاسى له‌ په‌رله‌مانى سوید داوا ده‌كه‌ن جینۆسایدى كورد بناسێنرێت
10ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سێ هێزى سیاسى ناو په‌رله‌مانى سوید ژماره‌یه‌ك پێشنیازیان داوه‌ته‌ په‌رله‌مانى ولاته‌كه‌یان، كه‌ له‌ نێویان دا دۆسه‌ى ئه‌نفال و كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ن ، كه‌ داوایان كردووه‌ وه‌ك جینۆساید بناسرێن و رۆژى شازده‌ى ئاداریش به‌ رۆژى جیهانى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى دیارى بكرێت.
بریاریش وایه‌ له‌ بیست و هه‌شتى ئه‌م مانگه‌ ده‌نگ له‌ سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه‌ بدرێت.
Top