نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە
10ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- بەگوێرەی ئاژانسەکانی ئێران، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، بڕیارە بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئابووری بگاتە تاران و لەگەڵ عەلی ئەکبەری ساڵحی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.

ئاژانسی فارس نیوزی ئێران لەو بارەوە رایگەیاندووە \"ئەگەر بارزانی تا رۆژی دووشەممە لە ئێران بمێنێتەوە، کۆبوونەوە لەگەڵ محمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری ئێران بەشێکی دیکە لە بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت\"".

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەحمەدی نەژاد ئێستاکە لە دوورگەی بالی-یە و بڕیارە رۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە ئێران.

ئاژانسی فەردا نیوز رایگەیاندووە \""سەردانەکەی بارزانی بۆ ئێران 4 رۆژ دەخایەنێت\"".

ئاژانسی ئیسنا لە زمانی نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئێران گواستوویەتەوە کە \""سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان 2 رۆژ دەخایەنێت و بە بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە\"".

نازم دەباغ راشیگەیاندووە \""بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تاران بکات بەڵام هێشتا کاتی سەردانەکە دیار نەکراوە\"".


-رووداو"
Top