سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە
8ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌مم سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ شاری سلێمانی پێشوازییه‌كی گه‌رمی كرد له‌ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان .
له‌ دیدارێكی دۆستانه‌ی گه‌رموگوردا بیرورا ئاڵۆگۆر كرا ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و وولاَتانی ده‌وروبه‌ر و چۆنیه‌تی زاڵبوون به‌ سه‌ر كێشه‌و گرفته‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان .
هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاری نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و به‌هێزكردنی ناوماڵی كورد ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه‌ ، به‌ تایبه‌تیش گه‌شه‌پێدانی هاوپه‌یمانیی ستراتیژی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان .
بیرورا و تێروانینی هه‌ردوولاش بۆ هه‌موو مه‌سه‌له‌ باسكراوه‌كانی دیداره‌كه‌ وه‌كو یه‌ك بوو .
لای خۆشیه‌وه‌ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی زۆر سوپاسی سه‌رۆك مام جه‌لال ی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی لێیكرد و هیوای له‌شساغی به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست .
شیاوی باسه‌ به‌رێز دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ی به‌شێكی دیداره‌كه‌ بوو .
Top